کۆنفرانسى دامەزرێنەری گەنجانى کوردی ئاوارتە لە ئەوروپا کۆتایى پێهات

یەکەمین کۆنفرانسى دامەزرێنەرى گەنجانى ئاوارتەى کورد لە ئەوروپا، کە بۆ ماوەى ٢ رۆژ لە شارى پاریسى پایتەختى فەرەنسا بەردەوامبوو، ئەمڕۆ کۆتایی بەکارەکانى هێنا.

یەکەمین کۆنفرانسى دامەزرێنەرى گەنجانى ئاوارتەى کورد لە ئەوروپا، کە بۆ ماوەى ٢ رۆژ لە شارى پاریسى پایتەختى فەرەنسا بەردەوامبوو، ئەمڕۆ کۆتایی بەکارەکانى هێنا.

گەنجانى کورد لە کۆتایى کۆنفرانسەکەدا راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و وتیان "تێدەکۆشین لە دژى هەر جۆرە سیاسەتێکی چەپەڵ، کە لە دژی دەستکەوتەکانى کورد بەڕێوەبچێت".

کۆنفڕانسەکە بە بەشداریى ٢٥٠ نوێنەر و بە دروشمی "لەگەڵ بەرخۆدانى سەردەمدا راپەڕە، بە فەلسەفەى رێبەرایەتى خۆت بە رێکخستن بکە" لە پاریسى پایتەختى فەرەنسا بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا راپۆرتى ساڵێک لە کار و چالاکى خوێنداریەوە و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ کاروبارەکان و دۆخى ڕێکخستن کرا.

دواى ئەوەش سینەفیزیۆنێک لە لێکدانەوەکانى عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى گەلی کورد لەبارەى گەنجان و کارەکانى ساڵی دوایى گەنجانى کورد لە ئەوروپا پێشکەشکرا. لە بەشى کۆتایى کۆنفرانسەکەدا، ٢١ نوێنەری کۆنفیدراڵ بۆ کاروبارى ٩ وڵات هەڵبژێردران.

"ئازادیى رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە بابەتێکى بنەڕەتییە"

دواى پرۆسەى هەڵبژاردن، راگەیاندراو و بڕیارنامەى کۆتایى کۆنفرانس خوێندرایەوە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "کۆنفرانسەکەمان لە کاتێکى مێژوویدا ئەنجامدرا، چونکە هەم لە کوردستان و هەم لە دەرەوەى کوردستان تێکۆشانێکى مێژوویى لە ئارادایە. پێکهاتەى کۆنفرانسەکە ئازادیى جەستەیى رێبەر ئاپۆى بۆ خۆى کردووەتەوە بنەمایەکى بنەڕەتیی کارەکانی. هەروەها کۆنفرانسەکەمان داگیرکەریى سەر کوردستان قبوڵ ناکات و بە گەشترکردنى بەرخۆدان، خۆڕاگرى دەکەین لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر کوردستان. لە دژى هەموو ئەو سیاسەتە چەپەڵانە تێدەکۆشین، کە بۆ دژایەتیکردن و لەناوبردنى دەستکەوتەکانى کورد بەڕێوەدەچن. کۆنفرانسەکەمان لە دژى مۆدێڕینتەى کاپیتالیست، مۆدێڕنیتەى دیموکراتیکى رێبەر ئاپۆ دەکاتە بنەمای خۆى و کارەکانى".