کۆنگرێسی ئەمریکا دەربارەی سزادانی تورکیا پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکرد

کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژە یاسای سزادانی تورکیای پەسەند کرد و دۆنالد ترامپیش ڕەزامەندی نیشاندا.

پرۆژە یاساکە بوارەکانی ھەریەک لە ئابوری- سەربازیی - نەوت و گاز - بانکەکان- گەشتوگوزاری - ھاتوچۆی دەستەلاتدارانی تورکیا و کۆمەڵێک ووردەکاریی ترلە خۆدەگرێت.

بەپێی ناوەرۆی پرۆژەکە: بە ھیچ شێوەیەک چەک و کەلوپەلی سەربازیی بە تورکیا نافرۆشرێت وھەرولاتێک یان لایەنێک یان کەسێک مامەڵەی سەرەوە لەگەل تورکیا بکات ئەم سزایانە دەیگرێتەوە.

بەپێی بەندێکی پرۆژە بڕیارەکە، سەرمایەی ھەریەک لە سەرۆک کۆمار ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە ، وەزیری بەرگری ، وەزیری ناوخۆ، وەزیری وووزە ، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و کۆمەڵێک بانک و دامەزراوەی تورکیا لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن.

لەبەشێکی تری پرۆژە بڕیارەکەدا هاتووه: سانسۆر دەخرێتە سەرگەشت و ھاتوچۆی ژمارەیەک دەستەلاتداری تورکیا.

ک-ش