کۆڕبەندی چەپی سوێد پشتیوانی شارەوانییەکانی هەدەپە دەکات

کۆربەندی نێونەتەوەیی چەپی سوێد ڕایگەیاند، پشتگیریی هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی وان، مێردین و ئامەد و ئەو ژنانە دەکەین کە خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن.

کۆڕبەندی نێونەتەوەیی چەپی سوێد، سەپاندنی قەیومەکانی لەلایەن ئاکەپەوە بۆ سەر شارەوانییەکانی هەدەپە لە شارەکانی ئامەد،وان و مێردێن-ی شەرمەزار کرد.

سەرۆکی کۆڕبەندەکە یۆهانا ئەلیاسۆن و هەموو ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری لێدوانێکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە و بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەرسێ شارەوانییەکانی هەدەپە وتیان: "بەناوی کۆڕبەندی چەپی نێونەتەوەیی، پشتگیریی ئەو ژنانە دەکەین کە بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی تێدەکۆشن. ژن لەدژی ئۆتۆمبیلی تۆما و بۆمبە فرمێسکڕێژەکان دەنگی خۆیان بەرز دەکەنەوە. بەشداربوونی ژنان لە قۆناغەکانی ئاشتی بەرچاوە ".

ئەلیاسۆن و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بانگەوازیان بۆ دەوڵەتی تورک کرد کە ڕێز لە هەڵبژاردنی دیموکراتی بگرێت و بۆ گەلانی ئامەد، مێردین و وان وتیان: "تێکۆشانی ئەوان تێکۆشانی ئێمەیە. ئامەد، مێردین و وان هاتا هەتاکۆتایی بەرخۆدان بکەن".

ک-ش