کیپینگ: دەبێت دەربارەی دانانی قەیومەکان باڵیۆزی تورکیا بانگ بکرێت

کاتیا کیپینگ، هاوسەرۆکی پارتی چەپی ئەڵمانی (Dielinke) لەبارەی کودەتای قەیومەکان لەسەر شارەوانییەکانی هەدەپە بۆ بێدەنگی حکومەتی ئەڵمانیا وتی:"ریسواییە" داوای کرد کە بانگی باڵیۆزی تورک لە بەرلین بکرێت بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا.

هاوسەرۆکی پارتی چەپ کاتیا کیپینگ بە زمانێکی توند ڕەخنەی لە داگیرکاری شارەوانییە کوردییەکان گرت.

کیپینگ بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا (AFP) قسەی کرد، لەبارەی بێدەنگی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا و لێدوان نەدان لەسەر قەیومەکان وتی: "ڕیسواییە" داوای لە هایکۆ ماس وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا کرد، بۆ ئەوەی قەیوم شەرمەزار بکەن، بانگی بالیۆزی تورک بکەن لە بەرلین و قەیوم شەرمەزار بکات.

کیپینگ وتیشی: "ماس دەبێت ئەو پەیامە بداتە باڵیۆزی تورک کە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا تەنیا نین و دیموکراتەکانی ئەڵمانیا پشتیوانیان دەکەن" و وتی، دەبێت وەکو سیگمار گابریل وەزیرایەتی نەکرێت. کیپینگ وەبیری هێنایەوە کە گابریل لەبارەی تورکیاوە ڕەخنەی زۆر نەرمی دەگرت.

لە ئەڵمانیا سەرەتا پارتی چەپ و پارتی سەوز و قەیومیان شەرمەزار کرد، بەڵام حکومەتی هێشتا لێدوانێکی فەرمی نەداوە. بێدەنگیی حکومەت بە سەرۆکایەتی ئەنگێلا مێرکل بەو شێوەیە هەڵدەسەنگێندرێت: "خۆیان لێ بەدوور دەگرن بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕژێمی ئەردۆغان یەخەی یەکتری نەگرن".