کێشەی کەرکووک وهەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق

کێشەی کەرکووک لەنێوان هەولێر و بەغداد لەلایەک و هەولێر و سلێمانی لەلایەکی ترەوە بەردەوامە. دەوترێت کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک، دیدار و دانیشتن لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە.

 

بەهۆی زۆری بەرهەمی نەوتی کەرکووکەوە، هێزە نێونەتەوەییەکان و هێزە هەرێمیەکان حسابی بۆ دەکەن و هەر لایەنێک دەیەوێت ببێتە خاوەنی کەرکوک، بەڵام کێشەی کەرکوک چارەسەر نابێت. بەگوێرەی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ ی عێراق، دەبوایە پاش دوو ساڵ بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کەرکوک و چارەسەرکردنی ستاتۆی ئەو شارە، ڕیفراندۆ یان گشتپرسی ئەنجام بدرابایە، بەڵام ئەو ڕیفراندۆمە ئەنجام نەدرا.

زۆر کەس دەڵێن کە بەهۆی ئەوەی بڕیاری کەرکوکیەکان لەلایەن بەغداد و هەولیرەوە جێبەجێ نەکراوە، بۆیە تا ئێستاش پرسی کەرکوک بەردەوامە. لەلایەکی ترەوە و ساڵی ٢٠١٤ پاش ئەوەی کە چەتەکانی داعش دەستیان بەسەر شاری موسڵ دا گرت و شەنگالیان داگیر کرد، بەرەو کەرکوک بەڕێکەوتن.

حکومەتی عێراق ڕۆژی ١٧ ی تەشرینی یەکەم/خەزەڵوەر کەرکوکی بەدەست خستەوە

پاش ئەوەی کە سووپای عێراق لە شاری موسڵ گورزێکی قورسی بەرکەوت، ئیدی نەیدەتوانی شاری کەرکوک بپارێزێت. هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلا، شاری کەرکوکیان پاراست و بەو شێوەیەش بە نافەرمی شاری کەرکوک بە تەواویی کەوتە ژێر کۆنترۆڵی باشووری کوردستانەوە.

هەتا ڕیفراندۆمی ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلول/٥ی ڕەزبەر ساڵی ٢٠١٧ ش کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵی باشووری کوردستاندا مایەوە. پاش ڕیفراندۆم، حکومەتی بەغداد 'ڕەوایەتیی دەستوەردان'ی بەکارهێنا و دوو ڕۆژ پاش ڕیفراندۆم، دەستی بەسەر شاری کەرکوک دا گرت کە کێشەی لەسەر هەیە.

پارێزگایەکی نوێیان بەناوی ڕاکان سەعید جبوری بۆ کەرکوک دانا. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی دەستووری عێراق، دەبوایە ئەو پارێزگارە لەلایەن ئەنجومەنی گەلی کەرکوکەوە هەڵبژێردرابایە. بەو شێوەیەش ئەوە بۆ ماوەی ساڵێک دەچێت شاری کەرکوک لەژێر دەسەڵاتی بەغداد و حکومەتی عێراقیدایە. شارەکە لەلایەن پارێزگای کاتیەوە بەڕێوەدەبرێت و بۆئەوەی پارێزگای نوێ هەڵبژێردرێت، دەبێت ئەنجومەنی گەلی کەرکوک کۆببنەوە.

ئاسۆ مامەند: ئێمە کێشەی کەرکوک لەگەڵ پارتی چارەسەر دەکەین

ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان 'پەدەکە' لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەشداری کۆبوونەوەی ڕۆژی ١٧ ی تەشرینی یەکەم/٢٧ی ڕەزبەر نەکرد. پێش چەند ڕۆژێک لەلایەن هەندێک سەرچاوەی نزیک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 'یەنەکە'ەوە ڕاگەیەندرابوو کە پارتی بە بەشدارینەکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، کۆبوونەوەی ئەو ئەنجومەنە ئاستەنگ دەکات و بە شوێوەیەک لە شێوەکان، ئەنجومەن بلۆک دەکەن.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک ئاسۆ مامەند ڕایگەیاند کە ئەوان کێشەکانی کەرکوک لەگەڵ پارتی چارەسەر دەکەن و بەو شێوەیەش ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاست کردەوە. ئاسۆ مامەند وتیشی "بە تایبەتی پرسە سیاسیەکان و بە گشتیی پرسەکانی تر لە کەرکوک، لەگەڵ پارتی چارەسەر دەکەین و بۆ ئەو مەبەستەش دیدار و دانیشتنەکانی نێوانمان بەردەوامیان دەبێت."

هۆکاری سەرەکی چارەسەرنەکردنی کێشەکانی کەرکوک کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە

ئاسۆ مامەند، لە ڕاگەیەندراوەکەی خۆیدا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە هۆکاری سەرەکی چارەسەرنەبوونی کێشەکانی کەرکوک، کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگایە و دووپاتی کردەوە کە پارتی بە بەشدارینەکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا، هەڵبژاردنی پارێزگار ئاستەنگ دەکات و ئەنجومەن بلۆک دەکات.

ئاسۆ مامەند دەربارەی ناوەڕۆکی دیدارەکانیان لەگەڵ پارتیدا زانیاریەکی ئەوتۆی نەدا، بەڵام لەسەر هۆکار و ڕەنگی چارەسەریی وتی "ئەگەر ئێمە لە قۆناغی پێش دیاریکردن و هەڵبژاردنی پارێزگار دا ڕێکنەکەوین، ئەوا دەتوانین لەسەر بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ڕێکبکەوین. ئەگەر ئەنجومەنی پارێزگا بە ئامادەبوونی لیستی برایەتی کە زۆرینەی ناو ئەنجومەنەکەیە و لیستی هێزە کوردیەکانە، کۆببێتەوە، ئەوا لە سەدا ٨٠ ی کێشەکانی کەرکوک چارەسەر دەبێت.

ماوەی سێ مانگە هەڵبژاردن لە عێراق ئەنجام دراوە بەڵام هێشتا ئەنجامەکان ئاشکرا نەکراون

ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ١٢ی گوڵانی ئەمساڵدا ئەنجام درا، هێشتا ئاشکرا نەکراون. لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی لیستی یەکەم و دووەم و پارتەکانی تری عێراق لەهەوڵی پێکهێنانی حکومەتی نوێدان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسراو لەم بارەیەوە، ڕێککەوتبوون. بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتیی هەندێک لایەنەوە  لەسەر ئەوەی گوایە گومان لەسەر دروستی دەنگەکان هەیە، دیسانەوە دەنگەکان بە دەست ژمێردرانەوە. ئەگەرچی ژماردنەوەی دەنگەکانیش کۆتاییان هاتووە، بەڵام هێشتا دواین ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە ئاشکرا نەکراوە.

حزبەکان باوەڕ ناکەن کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگۆڕدرێن

ئەو حزبانەی کە ناڕەزایەتیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ژمارەی دەنگەکان دەربڕیبوو، باوەڕ ناکەن کە ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت. لەگەڵ ئەوەی کە چەندین ڕۆژە ژماردنەوەی دەنگەکان کۆتاییان هاتووە، بەڵام ئاشکرانەکردنی دواین ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، گومانی لەلای حزب و لیستەکان دروست کردووە.

ئەو حزبانەشی کە پێیان وایە بەرپرسیارێتیی ئەوانە حکومەتی نوێ پێکبهێنن، لە چاوەڕوانی ئاشکراکردنی دواین ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدان. بە تایبەتیش تەیاری سەدری چاوەڕوانی ئاشکراکردنی دواین ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە. وتەبێژی تەیاری سەدر سەلاح ئەلعوبەیدی لەبارەی هەوڵەکانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق زانیاری دا.

تەیاری شیعی بوون بە دوو بەرە

وتەبێژی تەیاری سەدری سەلاح ئەلعوبەیدی دەربارەی پێکهێنانی حکومەت وتی "هێزی شیعە بوون بە دوو بەرە. ئەوەش گەورەترین ئاستەنگییە لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا. ئاشکرانەکردنی دواین ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش ڕێگرە لەبەردەم پێکهێنانی فراکسیۆنی گەورە لە پەرلەماندا."

بە بێ کورد نابێت

سەلاح ئەلعوبەیدی سەرنجی ڕاکێشایە سەر گرنگی پێگەی کورد و ڕایگەیاند کە کورد بەشێکی گرنگن لە عێراق، بە بێ بەشداریی کوردان مومکین نیە کە حکومەت پێکبهێنرێت. ئەلعوبەیدی ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرپرسی ئەوان موقتەدا سەدر، ئاگای لە گرنگی ڕۆڵی کوردان هەیە و پاش کۆتایی هەڵبژاردنیش یەکەم لایەن کە لەگەڵیاندا دانیشتنی سازدا کوردەکان بوون. سەلاح ئەلعوبەیدی وتیشی کە هەموو لایەنە سیاسیەکانی عێراق هاوڕان کە دەبێت کوردەکان لە حکومەتی نوێی عێراقدا بە باشی و بە هێزەوە بەشداری بکەن.

کوردان چی دەڵێن؟

هەموو لایەنە سیاسیەکانی عێراق ئاگایان لە هێزی کوردان هەیە، باشتر بڵێین ئاگایان لە هیزی کوردان هەیە کە ئەگەر پێکەوە بجوڵێنەوە. بە داخەوە کە هەرچەندە کورد ئاگاداری ئەوەشن، بەڵام پاش هەڵبژاردن بە پێوەری حزبیی و بەرژەوەندیی تایبەتیەوە جوڵانەوە. ئەوەی کە یەکێتی و پارتی بە جیا جیا لە بەغداد دیدار و دانیشتنیان ئەنجامدا، بەڵگەی ڕاستی ئەو قسەیەیە.

حزب و لیستەکانی عێراقیش ئەو پارچەبوونەی کوردانیان بینی و لەئاکامیشدا بە جیا جیا لەگەڵ کورددا کۆبوونەوە. ئەگەرچی لە باشووری کوردستان ڕێککەوتن لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە، بەڵام لەسەر پرسی کەرکوک و پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ڕێکناکەون. بە گوێرەی هەواڵەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئەگەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک بدرێتە پارتی، ئەوا پارتیش ڕازی دەبێت کە پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بدرێتە یەکێتی.

پیوکەی میدیا پاڵێوراوی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئاشکرا کرد

بە گوێرەی هەواڵی پیوکەی میدیا، پاڵێوراوی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی محەمەد سابیر ئیسماعیلە. بەڵام دەوترێت کە دەکرێت ئەو پاڵێوراوە بگۆڕدرێت. هێشتا پاڵێوراوی پارتی دیار نیە. بەڵام دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەرپرسی هاوپەیمانی نەتەوەیی عێراق لە باشووری کوردستان عەبدوڵا زەیدی ڕایگەیاند کە پارتی و یەکێتی هێشتا بە فەرمی ناوی پاڵێوراویان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی پێشکەش نەکردووە. هەروەها زەیدی باسی ناوی ئەو کەسانەشی کرد کە لەکاتی گفتوگۆ و دانیشتنەکاندا بۆ ئەو پۆستە باس کراون.

پارتی پاڵێوراوی سەرۆک کۆماریی دیاری دەکات

عەبدوڵا زەیدی ئاشکرایکرد کە لەکاتی دیداریاندا لەلایەن یەکێتیەوە ناوەکانی لەتیف ڕەشید، محەمەد سابیر و عەدنان موفتی باس کراون. لەلایەن پارتیشەوە ناوی هەریەک لە هۆشیار زێباری، فازیل میرانی و فواد حسێن باس کراون.

ک-ش