کەجەکە: بەرخۆدان لەدژی هێرشەکانی سەر هەدەپە ئەرکی گەلانە

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، بەرخۆدان و هەڵوێست لەدژی هێرشەکانی سەر هەدەپە ئەرکی هێزە دیموکراتەکان و گەلانە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە هێرشەکانی بۆ سەر هەدەپە هەوڵ دەدات لەسەر پێ بمێنێتەوە.

ڕاگەیەنراوی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بۆ تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لە کەسایەتی هەدەپەدا لەدژی سیاسەتی دیموکراتیکی کورد و تورکیا هێرشێکی نوێی قڕکردنی سیاسی دەستپێکردووە. پشتگیری گەلی کوردی لە ٦-٧-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لەدژی داعش وەک بیانوو دەهێنێتەوە. لە چالاکیەکانی پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی کۆبانێدا ئەندامانی هەدەپە کوژران، لەگەڵ ئەوەش هەوڵ دەدەن ئەندامانی هەدەپە دادگایی بکەن. دەیانەوێت هێزی دژە فاشیزم لەناوببەن و تۆڵەی شکستی داعش بکەنەوە. ئاشکرا بووە کە دەسەڵاتی ئاکەپە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پشتەوانی بەهێزی داعشن.

پلانی چۆکپێدادان

تەیب ئەردۆغان و دەسەڵاتی ئاکەپە لە هاوینی ٢٠١٤ دا پلانی چۆکدادانیان ئامادە کرد، داعشیش هێرشەکانی لەدژی کورد ، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان زیاد کرد. ئێستاش زۆر بە ئاشکرایی دەبینرێت کە تەیب ئەردۆغان و ئاکەپە بە شێوەیەکی هاوتەریب لەگەڵ هێرشەکانی داعش پلانی چۆکپێدادانی دەستپێکردووە. پلانی چۆکپێدادان لە کۆبوونەوەی دەستەی ئاسایشی نەتەوەی لە ٣١ی تشرینی ٢٠١٤ دا پەسەندکرا و هەنگاو بە هەنگاو پراکتیزەکرا. هەڵوەشاندن و وێنرانکردنی شارە کوردیەکان لە چوارچێوەی پلانی چۆکپێداداندا ئامادەکران. هێرشەکانی سەر هەدەپە و فشاری فاشیستەکان لەسەر گەلی کورد لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا ئامادەکران. کۆمەڵکوژی ئامەد لە ٥ی وحوزەیراندا، کۆمەڵکوژی سوروج لە ٢٠ی تەموزدا و کۆمەڵکوژی گارای ئەنقەرە لە ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ دا لە لایەن میتی ناو داعش ئەنجامدران. هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەگەڵ چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گەلان.

تاکە بەرنامەیەکی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە هەیە، ئەوەش دوژمنایەتیکردنی گەلی کوردە. لەبەرئەوەش زۆر پێویستە کە هێزە دیموکراتەکان و هێزە سیاسیەکانی کورد پەیوەندیەکانیان فراوان و بەهێز بکەن. ئەگەر نایانەوێت نۆرەی ئەوانیش بێت، پێویستە هەموو کەسانی دژی فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە کۆتایی بە دەسەڵاتی فاشیست بهێنن. ئەم دەسەڵاتە یەکێک لە لاوازترین دەسەڵاتەکان لە مێژووی تورکیادا. یەکێک لەو هۆکارانەی کە لەسەر پێ ماوەتەوە بەتەنها ئەوەیە کە هێزەکانی دژەفاشیست ناتوانن لە دەوری یەکتری کۆببنەوە و تێبکۆشن.

بە هێرشەکان لەسەر پێ دەمێننەوە

دوای هێرشی قڕکەر لەسەر هەدەپە بۆ ئەوەی لاوازی خۆیان بشارنەوە هێرش دەکەنەوە. باشترین نمونەش بۆ ئەوە هێرشی سەر دایکانی شەممە بوو. هێرشی قڕکەر لەسەر هەدەپە ئەنجامی ئەو لاوازیەیە. لەبەرئەوەی هەرچەند فشاریش بکەن، هێزە دیموکراتەکان، هەدەپە و گەلی کورد لە بەرانبەر فشارەکانی سەریان دانانەوێنن. ژن و گەنجان لەبەرانبەر ئەو هێرشانە سەری خۆیان دانانەوێنن. لەگەڵ هێرشەکان ئەم دەسەلاتە فاشیستە هێشتاش لاوازە. لەبەر ئەوەش هەموو کاتێک ترس دروست دەکەن و هەوڵیانداوە دەسەڵاتی خۆیان لەسەر پێ بهێڵنەوە. بە ترس ناتوانن ترسەکەیان لەناوببەن. فشاری فاشیست لە ناو وڵاتدا و سیاسەتی شەڕ ئەم دەسەڵاتەی بەرتەسک کردووەتەوە و تا بەر لێواری هەڵوەشاندنەوە چووە.

فاشیم بە تێکۆشانی گەلان هەڵدەوەشێتەوە

نابێت کەس داوای شتێک لەم دەسەلاتە بکات و متمانەی پێ بکات. لەدژی فاشیزم پێویستە بە تەنها بەرخۆدان هەبێت. ئەوە بۆ هاوپەیمانیەکی دژە فاشیست زۆر گرنگە. بە بەرخۆدان هێزی فاشیست دەشکێت. کاتێک فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵبوەشێت، رێگا بۆ دیموکراسی دەکرێتەوە. ئەو تێگەیشتنەی کە دەڵێن ئەگەر ئەردۆغان و باخچەلی بڕۆن هیچ ناگۆڕێت، تێگەیشتنێکی هەڵەیە. کاتێک ئەو دەسەڵاتە هەڵبوەشێتەوە، سیاسەتەکانیشی تێکدەشکێن. لەناوچوونی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەبێتە هەنگاوێکی شۆڕشگێرانە و دیموکراتی.

ئەم دەسەڵاتە فاشیستە لاوازە. لەبەرئەوەی ئەم دەسەڵاتە هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە لاوازە، هەنگاوی 'هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و جێگیرکردنی دیموکراسی و دادپەروەری دەستیپێکردووە. ئەم هەنگاوە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەنگاوی دیموکراسی و ئازادی دەبێت. سەرەتا ژن و گەنجان پێویستە گەلی کورد، هێزە دیموکراتەکان و گەلانی تورکیا پێکەوە لەدژی فاشیزم تێکۆشان فراوان بکەن. فاشیزم بە تێکۆشانی گەل هەڵدەوەشێت. بە ڕژانە ناو گۆڕەپان و شەقامەکانی ژن و گەنجان و گەل هەڵدەوەشێت. پێویست ناکات کە بە ملیونان کەس لە ناوەندێک بە تەنها کۆببنەوە. هەر کەسێک ئەگەر لە گەڕەکەکەی، لە کۆلانەکەی لەدژی فاشیزم هەستێتە سەر پێ، ئەم دەسەڵاتە لە ماوەیەکی کەمدا هەڵدەوەشێتەوە. فاشیزم وەک قەسری قاچاخ، شاتووی کاغەزین هەڵدەوەشێتەوە.

فاشیزم هەوڵ دەدات گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان لەناوببات. بەم شێوەیە دەیەوێت درێژە بە دەسەڵاتەکەی بدات. لەبەرئەوە لەبەرانبەر هێرشەکان پێویستە مرۆڤ هەنگاو بەرەو دواوە نەنێت، بە پێچەوانەوە پێویستە تۆڕەییەکە گەورە بکرێت و تێکۆشان فراوان بکرێت.

'وەستانەوە لەدژی هێرشەکانی سەر هەدەپە ئەرکی هەموو مرۆڤێکی دیموکرات و گەلانە'

پێویستە ژنانی کورد بە ڕۆحی ئازاد ڕۆڵی پێشەنگایەتی ببینن کە گەلی کورد و گەلانی تورکیا لەگەڵ خۆیان هەستێننە سەرپێ. پێویستە گەنجانی کورد بۆ هەڵوەشاندنی فاشیزمم هەموو کۆڵان و گەڕەک و گۆڕەپانەکانیان بۆ گۆڕەپانی چالاکی بگۆڕن. لە باکووری ککوردستان و تورکیا بە عەقڵیەت و ڕۆحی سەرهەڵدان بە دەیان ساڵ بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن.

هێرشەکانی دژی هەدەپە تەنها لە دژی گەلی کورد نین، ئەو هێرشانە لە دژی لایەنە بڕوادارەکان، کەمینەکان و هیزە دیموکراتەکانە کە لە ژێر چەتری هەدەپەدا کۆبوونەتەوە. بۆیە وەستانەوە لە بەرامبەر هێرشەکانی دژی هەدەپە ئەرکی هەموو گەل و هێزە دیموکراتەکانە. لەسەر ئەم بنەمایە لە دژی ئەم دەسەڵاتە کە بە رێگای بەردەوامیدان بە قڕکردنی سیاسی، هێزە دیمۆکراتەکان دەخاتە زیندانەوە، بانگ لە گەلانی تورکیا دەکەین کە بە دروشمی 'کاتی بەرجەستەکردنی ئازادیە' تێکۆشانیان گەورە بکەن.

بانگەوازیەکیش ئاڕاستەی ژنان و گەنجان و بە گشتی گەلی کورد و هێزە دیمۆکراتەکان بە تایبەتی دەکەین کە رووبەرووی فاشیزم ببنەوە و دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە کە لەسەر بنەمای تۆقاندن بونیادنراوە، هەڵبوەشیننەوە. کات، کاتی هەڵوەشاندنی فاشیزمە، کاتی بەدیهێنانی دیمۆکراسی و چەسپاندنی یەکسانیە."

ف.ق