کەسایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نامەیەک ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن

کەسایەتییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نامەیەکیان سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاڕاستەی سکرتێکری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

بەشێک لە کەسایەتیی و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناو رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ لە ئێران، بە ناردنی نامەیەک بۆ سکرتێری گشتی نەتەوەیە یەکگرتووەکان، داوای کارکردن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن.

لە انمەکەدا هاتووە: کوردەکان لە گەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات، گەورەترین هاوپەیمان بوون لە کاتی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش کە ماوەی چەند ساڵێکی خایاند، هەروەها گەورەترین نەتەوەن کە لە گەڵ پێکهاتە جیاوازەکانی وەک عەرەب و سریانی و نەتەوەکانی دیکە لە ناوچە ئازادبووەکان لە سەر بنەمای سیستمی خۆبەرێوبەری دیموکرات دەژین.

باس لەوەش کراوە:ڕۆژئاوا و خۆبەرێوبەری سوریای دیموکراتیی، لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپە تیرۆریستییەکان و تەنانەت هەڕەشەکانی بەشار ئەسەد، سەدان جار باوەشیان بۆ نەتەوەی جگە لە کورد کردووەتەوە و بە هەزاران چەتەی داعشی زیندانی دەپارێزن.

ئەوەش هاتووە: ئێمە وەک چالاکوانانی مەدەنی، سیاسی و پاراستنی مافی مرۆڤی کورد لە ئێران، نەک بە ناوی شەڕکردن لە گەڵ تیرۆریستان بەڵکو دەیەوێت بەم هێرشانەی تەوای گەلی کورد لەناو ببات و هەوڵ بدات بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان و هێرش بکات سەر ڕۆژهەڵاتی فورات، هاوکات دەیەوێت بە هەلکردنی ئەو گڵۆپە سەوزە و هاوشێوەی بێدەنگ بوونی جیهان لە بەرامبەر داگیرکردنی عەفرین، جینۆسایدێکی دیکە لە سەر کوردان پەیڕەو بکات.

لە کۆتایی نامەکەدا، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بە پێشهاتێکی خوێنین و کارەساتباری بۆ کوردان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو دەبەن، و دەڵێن: داواکارین لە بەڕێزتان کە هەوڵبدەن بۆ ڕاگرتنی هێرشە کارەساتبارەکەی دەوڵەتی تورکیا.

ناوی کەسەکان

۱- حسن امینی

۲-محمدصدیق کبودوند

۳- اسماعیل مفتی زاده

۴-جلال جلالی زاده

۵- حاصل داسه

۶- سید مختار هاشمی

۷- شریفه زرینی(دایه شریفه)

۸- سیمین چایچی

۹- خالد توکلی

۱۰- سهراب زنگنه

۱۱- رئوف کریمی

۱۲- حامد فرازی

۱۳- فرهاد امین پور

۱۴- عادل محمدپور

۱۵- اجلال قوامی

۱۶- علی والایی

۱۷- مولود خوانچه زرد

۱۸-سلمان امام زنبیلی

۱۹-مسلم احمدپانی

۲۰- هاشم حسین پناهی

۲۱- محسن رچوی

۲۲- وحید مسقگی

۲۳- بلال مراد ویسی

۲۴- ایرج عبادی

۲۵- فریدون بهمنی

۲۶- هیوا کردستانی

۲۷- گلاله محمدی

۲۸- شیوا رحیمی

۲۹- سیروان کوهستانی نژاد

۳۰- هیرش علی پناه

۳۱- سهراب سنجابی

۳۲- مەرزیە مراد ویسی

۳۵- احمد مولایی

۳۶- سعید مردوخی

۳۷- فرهاد شیخی

۳۸- امجد قصری

۳۹- کیوان مشیر وزیری

٤٠-شاهو فخر العلمایی