کەسک: پێویستە گۆڕانکاریەکە هەموو زیندانیان بگرێتەوە
کەسک ناڕەزایی بەرانبەر جوداکاری نێوان گوڕینی یاسا بۆ زیندانیان دا و ڕایگەیاند، پێویستە زیندانیانی سیاسی، نەخۆش ، ژن و منداڵان بە زودترین کات ئازاد بکرێن.
کەسک ناڕەزایی بەرانبەر جوداکاری نێوان گوڕینی یاسا بۆ زیندانیان دا و ڕایگەیاند، پێویستە زیندانیانی سیاسی، نەخۆش ، ژن و منداڵان بە زودترین کات ئازاد بکرێن.
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی جەماوەری (کەسک) لەبارەی گۆڕینی یاسایی سزادانی زیندانیان لە تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، لە زیدانەکاندا جێگە نەماوە و بۆیە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی زۆر گەورە لە زیندانەکان دەکات.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامەنووس، ئەکادیمی، ڕۆشنبیر، پەرلەمانتار، سەرۆکی شارەوانی، پارێزەر، بەڕێوەبەر و ئەندامانی سەندیکا جیاوازەکان بە بیانۆی (تیرۆر) دەستگیرکراون.
هەروەها راگەیەنرا، ئازادکردن بکوژ و ئەوانەی دەستدرێژیان کردووە شتێکی ڕێکەوت نییە و بژاردەیەکی ئایدۆلۆژی و سیاسی و ئاماژە بەوەدرا، " ئەگەر ڤایرۆسەکە بگاتە زیندانەکان ئەنجامی زۆر خراب بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دەبێتە هۆی مردنی بە کۆمەڵ."
کەسک داوای لە دەسەڵاتداران کرد، دەست لەو هەڵوێستەی خۆیان هەڵگرن و پێویستە زیندانیانی سیاسی، ڕۆژنامەنووسان، بەتەمەنەکان، نەخۆش، منداڵ و ژنان ئازاد بکرێن."
ف.ق