کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ جوتیارانی ڕۆژئاوا

مانگی سووری کورد بەئامانجی هاوکاری کردنی جوتیارانی ڕۆژئاوا وباکووری سووریا کە بەرهەمەکانیان لەناوئاگردا سووتا، کەمپەینێکیان بەناوی"Make West Green Again" " ( سەرلەنوێ ڕۆژئاوا شین بکەینەوە) دەستپێکردووە.

چەتەکان کە بەهێرش کردن ناتوانن شۆرشی ڕۆژئاوا وباکووری سووریا تێک بشکێنن، ماوەیەکی سەرچاوەکانی بژێوی گەلیان کردووەتە ئامانج. لە قامیشلوو هەتاکوو دێرک، لەحەسەکە هەتاکوو دێرئەزۆر، لەڕەقا هەتاکوو منبج لە پانتاییەکی بەرفراواندا زەوییە کشتووکاڵییەکانی گەنم وجۆی جوتیاران لەلایەن چەتەکانەوە ئاگری تێبەردرا و بەهەزاران دۆنم زەویی سووتا.

بەرپرسانی هەرێمەکە ڕایانگەیاند کە بەهۆی هێرشێکی پلان بۆداڕێژواوی چەتەکانەوە بەلانی کەم ٤٠ هەزار هیکتار زەویی جوتیاران سووتاوە کە زیانەکە دەکاتە ٢٤٠ ملیاری لیری سووری واتا ٣٣میلیۆن دۆلار .

مانگی سووری کورد بۆ هاوکاری کردنی جوتیارانی زیان لێکەوتوو لە وڵاتانی ئەورووپایی دەستی کردووە بە کەمپەینێکی کۆکردەنەوەی هاوکاری بە ناوی ( سەرلەنوێ ڕۆژئاوا شین دەکەینەوە)یان " ڕۆژئاوا لەناوخۆڵەمیشدا ژیان دەخولقێنێت".

Make West Green Again" "( ڕۆژئاوا سەرلەنوێ شین بکەینەوە) سەرەڕای چاندنی دار و شینکردنی ناوچەکەکانی رۆژئاوا، هەروەها  بۆ کۆپەراتیڤە ئابوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاری کردووە.

ئامادەکردنی کەمپەینەکە لە رێگەی"Crowdfunding " لە ئینترنتەوە هاوکاری بۆ جوتیارانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەکرێتەوە و کەمبەینەکە یەک مانگ دەخایەنێت."

ک-ش