کەنەکە: جەژنی قوربان لە گەلی کوردستان و هەموو جیهانی ئیسلام پیرۆزبێت

دەستەى بەرێوەبەریى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان بە بۆنەى جەژنی قوربانەوەی پەیامێکى پیرۆزبایى بڵاوکردەوە و جەژنی قوربانی لە گەلی کوردستان و هەموو جیهانى ئیسلامى پیرۆز کرد.

پەیامى پیرۆزبایى کەنەکە بۆ جەژنی قوربان

جەژنی قوربان لە گەلی کوردستان و هەموو جیهانی ئیسلام پیرۆزبێت

بەیانی جەژنە، جەژنی قوربانە. بەداخەوە ئێمە ئەمجارەش لە رەوشێکی ئاڵۆزدا جەژن پیرۆزدەکەین. لە باکوری کوردستان هێرشی قەلاچۆکردن لە دژی گەلی ئێمە بەردەوامە. خەڵکی کودستان کۆمەڵکوژ ئەکرێن ژینگەی ئێمە وێران ئەکرێت. هەڕەشە گەفی نەیاران لەسەر رۆژاوای کوردستان لە زیادبووندایە. لە رۆژهەڵات گوشارو ه گوشارو هرشی دەوڵەتی ئێران لەسەر خەڵک بەردەوامە. کێشە و گرفتەکان و سەختی ژیانی خەڵک تا دێ قووڵتر ئەبن. لە باشووری کوردستان قەیرانی ئابووری و سیاسی و  کۆمەڵایەتی درێژەیان هەیە. کێشەی ناوچە دابڕاوەکان چارەسەر نەکراون. سەرەڕی ئەوانەش هێرش و داگیرکاریی تورکیاشیان هاتۆتە سەر.

 دەوڵەتی تورکیا نەکە تەنیا لە باکور، بەڵکو لە رۆژاواو باشووریش هێرش دەکاتە سەر گەلی ئێمە. دەوڵەتی تورکیا بەشێک لە خاکی رۆژاوای کوردستان و بەشێک لە خاکی باشووری کوردستانی داگیرکردووەو دەشیەوێ داگیرکاریەکەی فراوان بکات. گەلێ ئێمە و جەنگاوەرانی ئازادیش لە بەرامبەر ئەم هێرش و داگیرکاریانە بە هەموو شێوازێک بەرخۆدان دەکەن. بە قارەمانی و  فیداکاریەکی زۆر شکست بەو هێرشانە دێنن.

سەیرە، ئەوەی لە جەژنی قورباندا هێرش دەکاتە سەرمان، نەک هەر خۆی بە موسڵمان دەزانێ، بەڵکو خۆی وەک سەرکردەو رابەری موسوڵمانان دەناسێنێ. لە رۆژی جەژندا لەبەردەم میدیاو تەلەفزۆنەکان خۆی نمایش دەکات و دەڵێ " موسوڵمانی راست و خێرخواز ئێمەین ". لەم رێگایەوە دەخوازێ هێرش و تاوانەکانی خۆی بەرامبەر گەلی ئێمە بشارێتەوە.

بێگومان نە لە هەرچوارپارچەی کوردستان و نە هیچ شوێنێکی تر، گەلی ئێمە ئەو گەلەی جارنە، بەڵکو لە ناو هۆشیاری و تێکۆشانێکی نەتەوەیی دیموکراتیکی سەردەمیانەدایە. ئیتر نە سواڵکەری بەر دەرگای داگیرکەرانەو نە ژێردەستییش قبووڵ دەکات. چونکە ئەو گەلە هیوای خۆی بە خۆی و تێکۆشانی خۆی رێبەریی خۆیەوە گرێداوە.

ئێمە بەو هیوا و بڕوایەین کە گەلی ئێمە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بە ئازادی و ئارامی جەژن و ئاهەنگەکانی خۆی پیرۆز دەکات. بەو بۆنەیەوە ئێمە جەژنی قوربان سەرەتا لە زیندانیان و شەڕوانانی ئازادی، لە گەلی کوردستان و تەواوی جیهانی ئیسلامی پیرۆزدەکەین.

ژ.ت