كۆردیناسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (DGH) ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت، له شاره‌كانی توركیا و كوردستان ئه‌م چالاكییانه‌یان كردوون:
مانیسا
١ی كانوونی دووه‌م\١١ی به‌فرانبار له كراگاچ ئۆتۆمبێلێك كه له‌سه‌ر ناوی كه‌سێك به ناوی «ف.ت» تۆمار كرابوو، له لایه‌ن یه‌كینه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید ماوا باران-ه‌وه به‌ته‌واوی سووتێنرا.
ئامه‌د
٣ی كانوونی دووه‌م\١٣ی به‌فرانبار له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدلك-ی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هر یه‌كینه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید سه‌رهلدان گارزان له دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش، هاوكات فه‌رمانگه‌ی گۆشت و شیر و ماركێتێك چالاكییه‌كیان به بۆمبی ده‌نگی ئه‌نجام داوه. دوای چالاكییه‌كه مێدیای دوژمن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه زۆر كه‌س ده‌ستگیر كراون و ده‌ستگیركراوان ئه‌ندامانی یه‌كینه‌كه‌ی ئێمه‌ن. به‌ڵام یه‌كینه‌كانی ئێمه دوای چالاكییه‌كه له ناوچه‌كه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و ئێستا له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆیانن.
ئیزمیر
٧ی كانوونی دووه‌م\١٧ی به‌فرانبار له بازاڕی فینانجیی ناوچه‌ی بۆرنۆڤا كارگه‌یه‌ك كه كه‌لوپه‌لی چێشتخانه‌ی دروست ده‌كرد، له لایه‌ن یه‌كینه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید نازه‌لین كۆركورت-ه‌وه سووتێنرا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا زیانی ماددی به كارگه‌كه گه‌یشت و ئیدی كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی پێوه نه‌ماوه به‌كاربهێنرێت.
موغلا
٧ی كانوونی دووه‌م\١٧ی به‌فرانبار له ناوچه‌ی فه‌تحیه له «شاری سانای» كۆگه‌یه‌كی مۆبیلیات له لایه‌ن یه‌كینه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید گارزان-ه‌وه به‌ته‌واوی سووتێنرا.
s.m