گەریلاکان باسی فەرماندەى ئەفسانەیى ئاتاکان ماهیر دەکەن

فەرماندەی ئەفسانەیی هەپەگە و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرماندەیی، ئاتاکان ماهیر لەلایەن هاوڕێیانی، فرات جەسور ئەندامی هەپەگە و سەما گابار ئەندامی یەژا- ستار  بەبیر هێنرایەوە و سەرنجیان ڕاکێشایە سەر کەسایەتیی هەرەوەز و کۆمەڵایەتیی ئاتاکان ماهیر.

ئەکین وان – بادینان

لە ساڵێادی شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرماندەیی هەپەگە ئاتاکان ماهیر لەلایەن هاوڕێیانی-یەوە یادی کرایەوە.

فرات جەسور یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، کە لەساڵی ١٩٩٨ لە دەرسیم ئاتاکان ماهیری ناسیوە وتی: "فەرماندەی تیمەکەی ئێمە بوو. لە دوای ئەوەی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووم، لەگەڵ ئاتاکان ماهیر بەیەکەوە چوار ڕۆژ بەشدرای پەروردەی نیشان شکێنی بووین، تەواوی ئەو ڕۆژە من بە چەکی ئاتاکان نێشانم دەگرت و پەروردەم دەبینی".

فرات جەسور وتیشی، ڕێبازی فەرماندەیی ئاتاکان ماهیر بە شێوازیک بوو، کە لە بڕیاڕداندا پشتی بە ڕیبازی هەرەوەزی دەبەست و بە کەسایەتیی خۆی لەسەر دەوروبەری و هەڤاڵاکانی کاریگەریی بەهێزی دادەنا.

هەروها جەسور لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بە تایبەمەندیی پەوردەکاری ئاتاکان ماهیر دەکات و دەڵێت: "هەڤاڵ ئاتاکان ماهیر بە شێواز پەروەردەی دەگرتە دەست، خاوەن هێزی شرۆڤەکردن بوو و توانایەکی باشی هەبوو لە بەشداری پێکردنی هەڤاڵان لە پەروردەدا".

فرات جەسور ئاماژەی بەوەشدا، ئاتاکان ماهیر بە زۆری بەهۆ ژیانە دەروێشانەکەیەوە ناسیوە و وتی "هەمێشە دەوروبەری پەروەردە دەکرد و خۆیشی پەروردە دەکرد".

هەروەها گەریلای یەژا-ستار سەما گابار ئاماژەی بەوەدا، کە لە ساڵی ٢٠١١ ئاتاکان ماهیری لە دێرسیم ناسیوە و وتی: هەڤاڵ ئاتاکان ماهیر پەیوندیی لەگەڵ هەڤاڵان گەرم بوو. وەک ئەوە قسەى لەگەڵ دەکردی، کە ماوەیەکی دورودرێژە هەڤاڵی یەکترن. نەک تەنها لەگەڵ من، بەڵکو بۆ هەموو هەڤاڵان وابوو. رێزێکى بەو شێوەیەی هەبوو، کە مرۆڤ هەموو کات هەستی پێدەکرد، هەڤاڵەکانى خۆی خۆش دەوێت و هەڤاڵەکانى خۆی بە نرخ و بە بەها دەزانی. ئاتاکان هەڤاڵانى بە ئەزموونەکانى خۆی ئاشنا و شارەزا دەکرد و بەو شێوەیە زۆر شتی فێری هاوڕێکانى دەکرد و ئەزموونەکانى خۆی پێشکەشی هەڤاڵەکانى دەکرد".

سەما گابار ئاماژەی بەوەشدا، ئاتاکان ماهیر بە نزیکایەتی و رەفتارى 'ئەو هارێی منە، لەم شەڕەدایە و بۆ ئەوەش رەنج و هەوڵی هەیە'  دەجوڵایەوە. سەما گابار وتیشی، "هەڤاڵ ئاتاکان ماهیر لە کوێی بوایە هەڤالان دەیانخواست لەوێ بن، ئەو بیری لە مرۆڤەکان دەکردەوە، مرۆڤەکانی بەنرخ دەبینی، هەڤاڵ ئاتاکان ماهیر تایبەت بەو هەڤاڵانە پەیوندی دار دەبوو، کە زەحەمەتی و دژوارییان دەکێشا".

لە کۆتایدا سەما گابار وتی: "هەڤاڵ ئاتاکان ماهیر لەگەڵ ئەوەی بە ساڵان بوو لە ناو شەڕدا بوو، بەڵام من ڕۆژێک نەمدیت، کە بێ هیوا بوو بێت. ئەوە بۆ شۆڕشگێڕێک تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگە. هیوا و خۆشەویستیی بۆ ژیان بە دەورووبەری خۆیدا بڵاودەکردەوە. دەیخواست ئەزموونی خۆی لەگەڵ هەڤەڵەکانی بەش بکات، تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتیی گرنگی هەبوو. هەڤاڵ ئاتاکان فەردی نەبوو، بەڵکو کۆمەڵایەتی و هەرەوەز بوو، تەنها بۆ خۆی نەبوو، بەڵکوو بۆ هەڤاڵ و هاوڕێیانی بەپێى پەرەنسیب و پێوەرەکانى پەکەکە دەجوڵایەوە و  ئاتاکان جەوهەری پەکەکە بوو".

ژ.ت