'گەریلا لە ساڵی ٣٦ەمی ژیانەوەدا بەهێزەوە بەرخۆدان دەکات'

کەجەکە هەڵمەتی ١٥ی 'تەباخ'ی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "گەریلاکانمان وەک چۆن ماوەی ٣٥ ساڵدا لەدژی هەرشێوە هێرشێک بەرخۆدانیان کرد و دەستکەوتیان بەدەست هێنا، لە ساڵی ٣٦ەمیشدا بە شێوەیەکی گەورە بەرخۆدان دەکەن و دەستکەوت بەدەست دەهێننن".

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ساڵیادی ٣٥ەمینی هەڵمەتی ١٥ی تەباخی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە گەلی کورد، ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی شەهیدان، هاوڕێیانی زیندان، لە گەریلا و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموویان دەکەین. یادی دەیان هەزار شەهیدی خۆمان کە ٣٥ ساڵە سەرکەوتنی گەورە تۆماردەکەن و هەڵمەتی ١٥ی تەباخ-یان بەردەوام کرد دەکەین و بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک، کە خەونی عەگید، زیلان، شیلان کۆبانێ، ئەردال، نودا کرێکار، دەلال ئامەد، ئاتاکان ماهیر، شەڤین بینگۆل، حسێن ماهیر، سار ئیبراهیم، هەڵمەت، زەکی شەنگالی، ڕۆستەم جودی، سنانێ سۆر، خەبات دێرک، ڕەشید سەردار و هەموو شەهیدانمان بوو، بە دڵنیاییەوە جێبەجێ دەبێت".

هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لەناو هەلومەرجی دژواردا بەڕێوەچوو، بەهێز بوو و بەردەوامە

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە بزووتنەوەی ئاپۆیی کە ٤٦ ساڵ لەمەوبەر دەرکەوت و مۆری مێژوویی خۆی لە ژێر سەرکەوتنە زۆر مەزنەکان دا و ڕایگەیاند: "لەو سەرکەوتنە سەرەکیانە تیکۆشانی گەریلایە کە ٣٥ ساڵە بێ ناوبڕ بە شێوەیەکی گیانفیدایی بەردەوامە. تێکۆشانی گەریلا کە بە قوربانی گەورە بەهێز کرا و سەرکەوتنی گەورەی ئافڕاند. خۆی گەیاندە بەشێکی گەورەی ئامانجەکانی خۆی. هیچ قوربانی و ڕەنج بەبێ هۆکار نەبوون.

لەو کاتەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دەستیپێکردووە بەملاوە، ١٥ی تەباخ وەکو ڕۆژی ژیانەوە پیرۆز دەکرێت. هەڵمەتی گەریلا ١٥ی ئاب شۆڕشی وەهای خولقاند کە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووە هۆکاری پێشکەوتنەکان لە مێژووی دونیادا کەم جار بینراوە. هەڵمەتی گەریلای ١٥ی تەباخ شۆڕشی نەتەوەیی، شۆڕشی دیموکراتیک، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی سیاسی و شۆڕشی کەلتووری دروست کردووە. ئەو شۆڕشانە دروست بوون، ڕۆژ بەڕۆژ بەرفراوانتر دەبن و قووڵتر دەبن.

دەبێت بزانرێت کە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لەناو هەلومەرجی زۆر دژواردا دەستیپێکرد، بەهێز بوو و بەردەوامە. چالاکی زۆر بەرفراوان کران و لە تێکۆشانی گەریلاکانی پێش ئێستا نەدەکران. گەریلایەتی ٢٤ کاتژمێری بوەتە شێوازی ژیانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دەوڵەت، دەسەڵاتداری، داگیرکەری و کۆنەپەرستی بە هەموو شێوەیەک تێدا سەختە و ئێستا هاوسەنگییەکانی جیهاین تێدا دروست دەبن، بوەتە تیۆشانێکی گەریلا کە لە هێزی خۆی و گەلەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت و بەو شێوەیە جێگەی خۆی لەناو مێژوودا گرتووە. ئەگەر ئەمڕۆ گەلی کورد خاوەن ئیرادەیەکی ئازاد بێت، ئەگەر تێکۆشانێکی بەهێزی ژن و گەنجان دەکرێت، ئەوەی ئەو شتەی دروست کرد هەڵمەتی ١٥ی ئاب بوو. ئەوەی کە ئامانجی 'ژیانەوە تەواو بوو، نۆرەی ڕزگارییە'ی ڕێبەر ئاپۆی خولقاند، تێکۆشانی گەریلایە.

سەرکەوتنی هەرەگەورەی ١٥ی تەباخ، بەهێزکردنی ئازادییە کە تێکناشکێت

ئەگەر هەڵمەتی ١٥ی تەباخ تەنیا وەکو تێکۆشانێکی گەریلا هەڵبسەنگێندرێت، ئەوە بە واتای نەبینینی نرخە مەزنەکانی هەڵمەتەکە دێت. سەرکەوتنی هەرە گەورەی ١٥ی تەباخ بە نرخ و پێوەرەکانی خۆی بەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادییە کە وایکردووە کە ئەو تێکۆشانە تێکناشکێت. هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، خۆشەویستی وڵات، خۆشەویستی گەل، ئاستی بەختکردنی قوربانییەکانی بۆ گەل و وڵات؛ بەستنەوەی بە مێژوو، کۆمەڵگە و بەهای کۆمەڵگەی بەرز کردوەتەوە، وای لێکردووە کە پێوەرەکانی شەڕڤانی ئازادی و وڵاتپارێزی تێنەشکێت. هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لەسەر بنەمای ئەو پێوەرانە ئەخلاقێکی نوێی کۆمەلایەتی خولقاندووە. ڕاستیی ژیانێکی کۆمەڵایەتی – نەتەوەیی ی نوێی ئافڕاندووە کە ئیدی نە چینی سەردەستی ئاغا و بەگەکان، بەڵام ئیرادەی دیموکراتیکی گەل کاریگەری تێدا بکات جوانە.

دوای ئەو هەموو دەستکەوتە گەورانە کە لە ئەنجامی تێکۆشانی دەیان ساڵە خولقاون، ئەگەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر هێشتاش دەڵێت 'یان کۆتاییان پێ بێنن، هەر کۆتاییان پێ دێنین'؛ ئەگەر لە ئەندامی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە ڕاستیی گەلێک لۆ ئازادری تێدەکۆشێت نەخولقێنرابا، ئەو کاتە کورد لەناو دەبرا. یان ئەوەی دەڵێن'یان کۆتاییان پێ بێنن، هەر کۆتاییان پێ دێنین' لە کەسایەتی بزووتنەوەی ئازادی لە ناسنامە، زمان، کەلتوور و گەلی کورد خۆیەتی. لەبەرئەوەی پەکەکە و هەڵمەتی ١٥ی تەباخ پێشگری لەو ئارمانجە نەخێرانە کرد، دوژمنایەتی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە، بزووتنەوەی ئازادی کورد دەکەن.

دەبێت ئێمە جارێکی دیکە ئەوە دەستنیشان بکەین: لە پەراوێزی هەموو پێشکەوتنەکانی ٣٥ ساڵی دوایی لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مۆری هەڵمەتی ١٥ تەباخ هەیە. هەڵمەتی ١٥ی تەباخ هەموو گۆڕانە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتوری بەڕێوە بردووە. ئەو پشکەوتنانەی لە باکور، باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخر هەموو لە چوارچێوەی هەڵمتی ١٥ی تەباخدا خوڵقاون. وەکچۆن گەلەکەمان بەو ڕاستییە دەزانێت، مێژووی بە ئاشکرا ئەو ڕاستییە دەزانێت.

دەستکەوت بە قوربانی قورس وەدەستهاتوون

دەستکەوت هەموو بە قوربانی قورسەوە وەدەستهاتوون. نەک تەنیا گەریلا، گەلەکەمان بە ژن، گەنج، پیر بە هەموو بەشەکانی خۆی قوربانی قورسیان داوە و ئازاری قورسیا چەشتووە. هیچ شتێک لە خۆیەوە نەخەلقاوە، لە خۆیەوە بەردەوام نابێت. لەبەر ئەوە دەبێت هەمووان بە پیرۆزەوە سەیری هەڵمەتی ١٥ی تەباخدا بکات. دەبێت ڕوانینێکی لەو شێوەیە نیشان نەدرێت کە ئەو بەهایانەی وەدەستهاتوون بە شێوەیەکی کەسی، مادی، بەرژەوەندی و بە ئاسانی وەدەستهاتوون. ئەو بەهایانە هەن بە قوربنی قور وەدەستهاتوون و تەنیا بە گیانفیدایی، ڕەنج و هەوڵدان دەتوانرێت بپارێزرێت. لەبەر ئەو دەبێت بە جدیەت و برەپرسیارییەتی لەو بەهایانە بڕوانن. ئەو بەهایانە هەن بکەنە بنەمای سەرکەوتن و دەستکەوتی نوێ. دەبێت بەها و دەستکەوتەکانی نوێ زیاد بکرێتە سەر ئەوانەی پێشوو.

گەریلاکانمان وەکچۆن لە ماوەی ٣٥ ساڵدا لە دژی هەموو شێوە هێرشێک بەرخۆدانیان کرد و دەستکەوتیان خولقاند، لە ساڵی ٣٦ەمیشدا بە شێوەیەکی گەروە بەرخۆدان دەکەن و دەستکەوت بەدەست دەهێنن. لە ساڵی ٣٦ەمیندا تێکۆشانی گەریلاکانمان لە هێڵی عەگید و زیلانەکانیشدا لەبەر ئەوەی بە ڕۆحی گیانفیدایی ئاتاکان، زەکی، هەڵمەت، و شەڤین بینگۆل بەهێز دەکرێت، سڵاو لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانان دەکەین. تێکۆشانی گەریلاکانمان لە ساڵی ٣٦ەمیندا بە خولقاندنی ڕێباز و تاکتیکدا بەهێزتر دەبێت و تەمەنی داگیرکەری قڕکەر کورتتر دەکات.

لە ساڵی ٣٦ەمینی ژیانەوەدا کە تیکۆشانی گەریلا گەروەتر دەبێت، بانگەوازی بۆ گەلەکەمان، ژن، گەنجان و دۆستان دەکەین کە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە لە هەموو ناوچەیەک هێرشی گەلی کورد دەکات و دەستکەوتەکانی دەکات، تێکۆشان گەورە بکەن، بەشداربوونی ناو ڕیزەکانی گەریلا زیاتر بکەن و بۆ خەوەنی دەیان هەزار شەهید ببنە وەڵام".

ک-ش