گەریلا TV دیمەنی ئەو چالاکییەی بڵاوکردەوە کە تێیدا ٣٠ سەربازی تورک کوژران

گەریلا TV دیمەنی ئەو چالاکییەی بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژی 25ی تشرینی دووهەم لە ناوچەی حەفتەنین ئەنجام درابوو و لە ئەنجامدا ٣٠ سەربازی تورک کوژرابوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکەدا ئەم زانیارییانەی بڵاو کردبوەوە:

"لە ٢٣ی ئاب، سوپای تورکیای داگیرکەر هێرشێکی داگیرکاریی بۆ هەرێمی حەفتەنین و ناوچەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکرد و هێزەکانمان لەدژی ئەوە بەرخۆدانییەکی مێژوویان ئەنجام داوە. لە سەرەتای بزووتنەوەی داگیرکەر بەولاوە، هیزەکانمان گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاندووە و بە هەڵمەتێکی شۆرشگێڕانەی شەڕی حەفتەنین بەرخۆدانێکی مێژووی گەشتوەتە ئاستێکی بەرز.

لەو چوارچێوەیەدا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتا لە پێشەنگایەتی هێزەکانمان لە یەژا ستار، لە ٢٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٠٠ لە سەر گردی کۆنفرانس و سیسەر کە سوپای تورکی داگیرکەر لێی جێگیر بوون، لە هەشت قۆڵەوە ئۆپەراسیۆن لەدژیان دەستی پێکرد. سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمنیان لە گردی کۆنفرانس و سیسەری کەوتنە بەر گولەی هێزەکانمان گیانێکی مەزنی چالاکی کەوتنە ناو سەنگەرەکانی دوژمن. هێزەکانمان کەوتنە ناو سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن، ٧ سەنگەری دوژمن لە گردی کۆنفرانس و ٢ حەشارگە ڕووخێندران، لە گردی سیسەریش حەشارگەیەکی دوژمن بە تەواوی ڕووخێندرا. هێزەکانمان لە ئۆپەراسیۆنی شۆرشگێڕیدا یەک بەیەکی هێزەکانی دوژمنیان ڕووخاندووە، لانی کەم ٣٠ سەربازی دوژمن کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون. دوای ئەو چالاکییانە سوپای تورکیای داگیرکەر ناوچەکەی دایە بەر تۆپ و هاوەن و چەکی قورس".