گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکی تری گەریلاکانی بڵاو کردەوە

گەریلا TV دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاو کردەوە کە لە ٢٩ی تەمووزی ئەمساڵ لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ لە دژی زرێپۆشێکی سوپای تورکی داگیرکەر، ئەنجامیان دابوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە بارەی چالاکیەکەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند:

"هێزەکانمان لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ٢٩ی تەمووز لە ناوچەی گەڤەری شاری جۆلەمێرگ لە دژی زرێپۆشێکی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا کە لە سەربازگەی ئاستەنگی رەشەوە بەرەو سەربازگەی وارگەنما بەڕێکەوتبوون.

لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکە بە تەواوەتی تێک شکێنراو بەو هۆیەوە ١٣ سەربازی سوپا کوژران."

ز.ش