گەنجانی ئازاد: دواى پیلانگێڕییەکە سیستمى گۆشەگیرکردنیان خستەکار

گەنجانی ئازاد رایانگەیاند، پیلانگێڕیى نێودەوڵەتیى ٩ی تشرینى یەکەم پووچەڵکراوەتەوە، بەڵام دواتر سیستمى گۆشەگیرییان خستەکار.

گەنجانى ئازاد لە ٢٠هەمین ساڵیادى پیلانگێڕیى ٩ی تشرینى یەکەم لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، پیلانگێڕییەکە لە ماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا بە بەرخۆدانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پوچەڵکراوەتەوە، بەڵام سیستمى گۆشەگرییان لە دژی ئۆجالان خستووەتە کار.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکو پارێزەران، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تاوەکو ئێستا بنەماڵەکەى نەیانتوانیوە چاویان بۆ ئۆجالان بکەوێت، بۆیە ئیتر گەنجانى کورد دەستبەکار بوون و "ئیمە گۆشەگیرییەکە تێکدەشکێنین و بەرخۆدانی شکۆمەندانەکەى رێبەرەکەمان سەر دەخەین".

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و سی پی تی رووی راستەقینەوەى خۆیان ئاشکرا کرد

گەنجانى ئازاد ئاماژەیان بە گۆشەگیریى قورسی ئیمراڵی کردووە و رایانگەیاند "ئیدى ئەو گۆشەگیرییە بووەتە سیستمێکى پاکتاوکارانە. رێکخراوەکانى بواری مافەکانی مرۆڤی هاوشێوەى دادگای مافی مرۆڤى ئەوروپا (DMME) و رێکخراوی جیهانیى دژ بە ئەشکەنجە (CPT) لە بابەتی رێبەری ئێمەدا رووی راستەقینەوەى خۆیان ئاشکرا کرد. پێویستە گەنجانی کورد ئیدی راستییەکان ببینن و بزانن، کە هیچ رێکخراوێکى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست لە دژی گۆشەگیری نییە و رێگاش نادەن گۆشەگیرییەکە هەڵبوەشێتەوە".

'ئەرکی گەنجانە خاوەنداری لە یادی ئومێد ئاجار بکەن'

لە راگەیاندراوەکەدا باس لە رۆڵی گەنجانى کورد لە ئەوروپا کراوە و لەوباریەوە نووسیانە "هاوڕێمان ئومێد ئاجار بە چالاکییەکەى گیانفیداییەکەى چووە ناو کاروانى شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن'. ئەرکی ئێمەى گەنجانی کورد لە ئەوروپا ئەوەیە کە خاوەنداری لە یادی بکەین. بێدەنگ نەبوون لە بەرامبەر گۆشەگیری هەڵوێستێکى ئەخلاقییە. ئێمە دەتوانین بە زیاتر خۆ بە رێکخستنکردن و بەشێوەیەکى بەهێزتر دەتوانین ببینە هاوڕێی رێبەر ئاپۆ".

لە راگەیاندراوەکەدا گەنجانی ئازاد بەڵێنیان داوە لەسەر بنەماى ئەو بیروباوەڕەیان تێکۆشانەکەیان گەشتر و بەهێزتر بکەن.

ر.م