ە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ١٤چالاکوان ماوەی ١١٩ڕۆژەدەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.
دیلەک ئۆجالان پارلمانتاری پێشووی هەدەپە و بەگشتی ١٤چالاکوان لەستراسبوورگی فەرانسا دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.
ڕۆژی شەممە یووسف کۆچ ودەنیزسورگوت بەهۆیی تێکچوونی باریی تەندرووستییان ڕەوانەی نەخۆشخانەکران. بەڵام چارەسەرییان ڕەتکردەوە ودرێژەیان بەمانگرتندا.
گەنجان لەشاری موولهووسە سەردانی مانگرتووانیان کرد
گروپێک لە گەنجانی کورد لەشاری موولهووسەی فەرانسا بەئامانجی پشتگیری لەچالاکانی مانگرتوو سەردانی چالاکوانانیان کرد. ئەو گروپە گەنجە کە ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕن، ئەوەیان خستەڕوو کە دەبێت لەدژی گۆشەگیری بەرخۆدانی خۆمان فراوانتر بکەین. گەنجانی شۆڕشگێرجەختیان لەوە کردەوە کە ' لە هەموو مەیدانەکاندا بەرخۆدانی خۆمان فراوانتردەکەین'.
گەنجان ڕایانگەیاند کە بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری وبۆپشتیوانیکردن لە مانگرتووان چالاکی ئاگادارکردنەوە زۆرتربووە. گەنجان دەیانهەوێت بە نووسراوە وبروشوور کۆمەڵگای لێ ئاگاداربکەنەوە.
بە هۆی خراپی باریی تەندرووتی مانگرتووان، دیدارەکان لەگەلیان لەچەند خولەک زیاتر تێناپەڕێت.
ک-ش