گەنجان داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپەیان شەرمەزار کرد

ناڕەزایی لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە بەردەوامە. لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا گەنجان عەقلیەتی داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپەیان شەرمەزار کرد. لە شاری بەرسنی سویسراش یادی شەهیدان کرایەوە.

تۆلۆس

ئەنجامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی ئازاد لە شاری تۆلۆسی فەڕەنسا ڕژانە ناو شەقامەکان و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپەیان شەرمەزار کرد. چالاکیەکە لە گۆڕەۆانی ژان ژورەس ئەنجامدرا و پانکارتی 'ئەردۆغان دیکتاتۆر ڕابگرن'، 'قەیوم ڕژێمی کودەتایە' و 'دەست لە ئیرادەمان هەڵگرن' بەرزکرانەوە.

ستراسبورگ

لە شاری ستراسبورگی فەڕەنسا گەنجانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی ئازاد بەهەمان ئامانج چالاکی شەرمەزاریان ئەنجامدا.

گەنجان لە چوارجێوەی هەنگاوی 'ڕێگا مەدە' دا ڕێپێوانیان ئەنجامدا و پانکارتی 'لەدژی فاشزیمی تورک ڕاپەڕە' یان بەرزکردەوە. لە ڕێپێوانەکەدا پسۆتەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا یۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە بەرزکرانەوە و دروشمی ' ئەردۆغانی فاشیست' و ' ئازادی بۆ ئۆجالان' وترانەوە.

درانسی

لە شارری درانجی سەر بە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە شەرمەزارکران. گەنجان پانکارتی ' ئەردۆغان گۆڕت لە کوردستان ونکە'یان بەرزکردەوە و دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت'،'داگیرکەری لەناوببە' و ' دەوڵەتی تورکی فاشیست لە کوردستان گۆڕت ونکە' یان وتەوە.

شتوتگارت

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا پانکارتی ' ڤایرۆسی ئەردۆغان لە کوردستان بڕۆ دەرەوە' ، ' ئێمە قەندیک پێکەوە دەپارێزین' هەڵواسران.

بێرن

لە شاری بێرنی سویسرا یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە. بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی ئازاد و وۆمەن دەفەند ڕۆژئاوا سویسرا لە شاری ساینت ئیمیر یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.

ف.ق