یادى فەرماندە ئاکداغ و گەریلا گۆزواچک کرایەوە

ساکینە ئاکداغ فەرماندەى هەپەگە لە گابار و محەمەد عەلی گۆزواچک گەریلاى هەپەگە، کە لە شەڕی جیا جیادا لە کورستان شەهیدبوو بوون، بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.

ساکینە ئاکداغ فەرماندەى هەپەگە لە گابار و محەمەد عەلی گۆزواچک گەریلاى هەپەگە، کە لە شەڕی جیا جیادا لە کورستان شەهیدبوو بوون، بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.

مەراسیمێکى یادکردنەوە بۆ ساکینە ئاکداغ (بنەڤش جەنگ) فەرماندەى هەپەگە، کە لە شەڕەکانى ١٧ و ١٨ى ئازاردا لە چیاى گابار لە شرنەخ شەهید بوو بوو، ڕێکخرا. مەراسیمەکە لە شارى باسل لە وڵاتى سویسرا و بە بەشداریى سەدان کوردستانی بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتیى ئەنجوومەنى ژنانى رۆناهی و کۆمسیۆنى بنەماڵەى شەهیدان و لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە باسل بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە لە کەسایەتیى کەمال گارزان (مەدەنی سایلگان)، بەرچەم حەجی (بەرچەم دێرک)، ساکینە ئاکداغ (بنەڤش جەنگ) و هەموو شەهیدانى کوردستان، بە خولەکێک بێدەنگى و رێزگرتن دەستیپێکرد.

بەسیمە کۆنجا پەرلەمانتارى هەدەپە یەکێک لە بەشداربوانى مەراسیمەکە بوو و بە ناوى کۆمسیۆنى بنەماڵەى شەهیدان و ئەنجوومەنى ژنانى رۆناهی وتەیەکى پێشکەشکرد.

هاوکات لە شارى ئانڤێرس لە وڵاتى بەلجیکا و لەلایەن ناڤبەل (NAV-BEL)ەوە بۆ شەهید محەمەد عەلی گۆزواچک (قەرەسونگور ئاندۆک) مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بۆ یادکردنەوەى شەهیدانى شۆڕش، بە خۆلەکێک بێدەنگی و ڕێزگرتن دەستیپێکرد.

ئۆزدال ئۆچەر و موستەفا ساریکایا  سیاسەتمەدارانى کورد، عەزیز گۆزواجک براى شەهید و سوڵتان ئۆگراش بە ناوى کۆمیتەى شەهیدانەوە وتەیان پێشکەشکرد.

لە مەراسیمەکەدا دیکۆمێنتارییەک لەبارەی تێکۆشانى گۆزواجک پێشکەش کرا. مەراسیمەکە بە دروشمەکانى "بژى سەرۆک ئاپۆ" و "شەهیدا نامرن" کۆتایى پێهات.