یوسف ئیبای مانگرتوو لە کانادا گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

یوسف ئیبای مانگرتوو لە شاری تۆرنتۆی کانادا باری تەندروستیى تێکچوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

یوسف ئیبا بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ٩٣ رۆژە لە شاری تۆرنتۆی کانادا لە چالاکیى مانگرتندایە و بەهۆی تێکچوونى باری تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

یوسف ئیبای مانگرتوو ئێوارەى دوێنێ لە ناکاو تووشی رشانەوە بوو. توانانى وەستانى بەسەر پێیوە لە دەستدا و نەیدەتوانى بجوڵێت. هەڤاڵە مانگرتووەکانی لەبەر ئەو حاڵەتانە ئامبولانسیان بانگ کرد و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

یوسف ئیبا لە نەخۆشخانە چارەسەریى پزیشکى قبوڵ نەکرد و تەنها لە دواى پشکنینى پزیشک گەڕایەوە بۆ شوێنى چالاکییەکەوە و درێژەى دایەوە بە مانگرتنەکەى.

یوسف ئیبا بەهۆی مانگرتنەکەیەوە رۆژ بە رۆژ جەستەى دەتوێتەوە و رادەى توانەوەى جەستەى زیانی بە جومگەکانى گەیاندووە و جومگەکانى جەستەشی دەستیان بە توانەوە و لە ناوچوون کردووە.

ر.م