رۆژنامەوانى کورد یوسف ئیبا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری تۆرنتۆی کانادا ماوەی ١٣٨ رۆژ لە چالاکیى مانگرتن لە خواردن دا و لەسەر بانگەوازەکەى ئۆجالان کۆتایى بە چالاکییەکەى هێنا.
ئیبا لە دواى کۆتایهێنان بە چالاکییەکەى و وەرگرتنى چارەسەری پزیشکی لەبارەى قۆناغە نوێکەوە لەگەڵ پەرلەمانتارانى کانادا چاوپێکەوتنى ئەنجامدا. ئیبا لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ پەرلەمانتارانى کانادا بۆچوونەکانى ئۆجالانى لەبارەی ئاشتى-یەوە بۆ خستنەڕوو.
ئیبا بۆ ئەوەى پەیامە ٧ خاڵییەکەى ئۆجالان بە هاووڵاتییانى کیشوەری ئەمریکای بگەیەنێت دەستی بە کار و خەبات کرد.
ئیبا لە سەرەتای ئەو جموجوڵەیدا لەگەڵ پەرلەمانتارە ژنەکان و نوێنەرانى رێکخراوە مەدەنییەکان چاوپێکەوتنى ئەنجامدا. ئیبا پەیامەکەى ئۆجالانى پێشکەشکردن و بۆ هاتنەدیى ئاشتی و ئازادی بانگی پشتیوانیى کرد.
ر.م