یەكێتی: ئێمە وەک پێشمەرگەیەک هەر ئەرکێکمان پێ بدرێت ئامادەیەن بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای وڵات

شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نێشتیمانی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەرێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد لە سلێمانی و ڕایگەیاند، لەبەرامبەر مەترسیەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەوان وەک پێشمەرگەیەک ئامادەن بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای وڵات.

 

شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نێشتیمانی کوردستان کە پێک هاتبوو لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەرێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد لە سلێمانی. شاندەکە لە لایەن هەریەک لە هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیەکە مەسعود حەسۆ، بەرپرسی پەیوندەیکانی پارتی یەکێتی دێموکراتیک سڵیمان عارەب پێشوازیان لێکرا.

محمد حەمە هەژار ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكیتی نێشتمانی کوردستان لەسەر ناوی شاندەکە پشتگیری یەکێتی نێشتمانی کوردستان بۆ خۆبەرێوەبەرایەتی باکوور ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند و وتی، "هەر هێڕشێک لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان هێڕشە بۆسەر تەواوی گەلی کوردی باشووری کوردستانیش."

هەروەها ڕاشیگەیاند،  "ئێمە وەک پێشمەرگەیەک ئامادەیەن هەر ئەرکێکمان پێ بدریت بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان جێبەجێی بکەین.

لەسەر ناوی نوێنەرایەتی خۆبەرێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا  سلێمان عارەب سوپاسی هەڵوێستی یەكێتی کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام بەدەستبهێنێ، بێگۆمان هێرشەکانی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستانیش درێژدەکاتەوە، بۆیە ئەرکی هەموو کوردێکە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە هەڵوێستیان هەبێت.

ف.ق