یەپەسە ژن لە ٣ شاردا زنجیرە چالاکییەکی لە دژی داگیرکەران و فاشیستەکان ئەنجامدا

یەکەکانی وەڵامدانەوەى شەهید سورخوێن رۆبۆسکی لە یەپەسە ژن دا لە مانیسا، ئامەد و ئەنتالیا لە دژی داگیرکەران و هاوکارەکانیان زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەکانى وەڵامدانەوەى شەهید سورخوێن رۆبۆسکی لە یەکەکانی پاراستنی سڤیل – ژن (یەپەسە - ژن) رایانگەیاند، لە نێوان ٢٣ و ٢٦ی تەممووزدا لە مانیسا کارگەیەک و لە ئامەد بارهەڵگرێک و ئەنتالیا ئۆتۆمبێلی کەسێکى فاشیستیان سوتاندووە.

یەکەکانی وەڵامانەوە راشیانگەیاندووە 'لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ و لە کاتژمێر ١٥:٣٠ دا لەسەر رێگای مورادییە لە ناوچەى یونوس ئەمرە لە مانیسا لە دژی کارگەیەک چالاکی ئەنجامدرا و لە چالاکییەکەدا کارگەکە بە تەواوی سوتاوە.

لە ٢٦ی تەممووز لەسەر رێگای نوکهەت جۆشکون لە ناوچەى رەزان لە ئامەد بارهەڵگرێکى گواستنەوەى خۆڵ و خاشاکی شارەوانیی ژێر دەستی قەیومە داگیرکەرەکەى ئاکەپە سوتێنرا.

لە ٢٣ی تەممووز لە ئەنتالیا لە گەڕەکی ناوەندی ناوچەى سەریک ئۆتۆمبێلی کەسێکی فاشیست بە ناوی ئەی. ئێس سوتێنرا.

هەموو دام و دەزگا، کارگە و کارخانە، ئۆتۆمبێل و گەنجان کە لە هێرشی بەرنامە بۆ دانراو و دەستدرێژیکردن، پەلاماردان، قەیوم و هاوکارەکانیان دا بەشداربوون، لە ئامانجی هێرشەکانماندان.

لە کوردستان لە دژی دەستدرێژیکاران و قەیومە داگیرکەرەکان سات لە دوای سات چالاکی ئەنجام دەدەین. هێرشەکان بۆ سەر ناسنامە و هەبوونمان بە چالاکییە خۆپاراستنەکان تێکدەشێکێنین".

ژ.ت