یەکینەکانی تۆلەسەندنەوە لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی ڕایگەیاند، یەکەکانیان لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامداوە.

ڕاگەیەنراوی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لەبارەی چالاکیەکەیان بەم شێوەیەیە:

" لە ٥ی کانونی دووەم لە ناوچەی گونگۆرانی ئەستەنبوڵ، ئەندامانی یەکینەکەمان تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی کۆگایەکی قوماش و سێ ئۆتۆمبیلیان سوتاندووە.

لە ١٠ی کانونی دووەمیشدا ئەندامەکانمان لە باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ لەبەرامبەر کارگەیەکی دروستکردنی (PVC) چالاکیان ئەنجامداوە و کارگەکە بە تەواوی سوتاوە."

ف.ق