یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە: تا چاوپێکەوتن ئەنجامنەدرێت، هەموو جێگایەک دەسووتێنین

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە ڕایانگەیاند، تا چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامنەدرێت، چالاکیەکان فراوانتر دەبن و هەموو جێگایەک دەسووتێنن. یەکینەکان لە ئەستەنبوڵ، ئامەد و مێرسین چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران دەرسیم، شەهید ساڤاش ئامەد، شەهید دەلال ئامەد، شەهید ساکینە جانسز لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاماژەیان بەوەکرد، تا چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامنەدرێت، چالاکیەکانیان فراوانتر دەبن و هەموو جێگایەک دەسووتێنن.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە چالاکی یەکینەکان بەم شێوەیەیە:

ئامەد

"یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران دەرسم لە ئامەد لە گەڕەکی شەهیدلکی ناوچەی باغلار لە ٢٧ی شوباتدا لەدژی پۆلیسی تی ڤی کە هەوڵ دەدەن بە جی بی تی گەلەکەمان ئەشکەنجە بکەن بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا. ژمارەی بریندارەکانی دوژمن نەزانرا، یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئامەدیش لە گەڕەکی زیا گۆکئاڵپی ناوچەی سوور ٣ ئۆتۆمبێڵی ئاکەپە و هاوکارەکانیان سووتاند.

مێرسین

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەلال ئامەدیش لە ناوچەی تارسووس مارکێتێکی هاوکاری دەوڵەتی فاشیستی تورکیان سووتاند.

ئەستەنبەوڵ

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانس لە ٢٧ی شوباتدا لە سەر ڕێگای ئەستەنبوڵ و سیلیڤری، بارهەڵگرێکیان لە گەراجی بارهەڵگرەکان و ٣ ئۆتۆمبێڵی ئەو کەسانەی پشتگیری لە ئاکەپە و مەهەپی فاشیست دەکەن سووتاند.

ف.ق