یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە باشاکشەهیر چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە باشاکشەهیر لەدژی ئەو کارگانەی کە بۆ سوپای تورک کاردەکەن چالاکیان ئەنجامدا


یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی و شەهید سارۆ ئامەد لە باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ لەدژی ئەو کارگانەی کە جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی بۆ سوپای تورکیا دروست دەکەن، چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە ڕاگەیەنراویان لەبارەی چالاکیەکانیان بڵاوکردەوە. ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
'ئۆتۆبوس و کارگەکان سووتێنران'
ئەندامانمان یەکینەکانی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی و شەهید سارۆ ئامەد، لە ١١ی کانونی دوومدا لە ناوجەی باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ لە لە ناوچەی پیشەسازی پیک دۆکومجولەر، لەدژی ئەو کارگانەی کە جلی سەربازی بۆ سوپای تورکیا دەدوورن چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٨ ئۆتۆبوس و کارگەی جلوبەرگەکە سووتێنران.
ئەندامانمان لە هەمان کاتدا لە ناوچەی پیشەسازی لە کارگەیەکی تری سوپای داگیرکەریاندا کە کەلوپەلی سەربازی دروست دەکرد.
'خاوەنی کارگەکە کوژرا'
لە ئەنجامی ئەم چالاکیەدا کە کارگەکە بە تەواوی لەناوبرا، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سوپای تورکیای داگیرکەر تێکشکێنران. لە چالاکیەکەدا خاوەنی کارگەکە کوژرا و ٢ کەس برینداربوون. زیانێکی گەورەش بەر کارگەکە کەوت.
لەدژی کارگەکان کە لەدژی گەلی کورد کەلوپەل و جلوبەرگی سەربازیان بۆ سوپای تورک دروست دەکرد، ئەندامانمان بە تایبەتی چالاکیی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. قایمقامی باشاکشەهیر و میدیای درۆی دەوڵەتی تورک ناتوانن ئاگری کارگەی جلوبەرگ بشارنەوە  و لەبارەی کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی سەربازی هەواڵی درۆیان بڵاوکردەوە و وتیان، "بە هۆی تەقینەوە لە مەکینەکانی، کارگاکە سووتاوە و بەم شێوەیە هەوڵیاندا ڕاستیەکان بشارنەوە.
هوشداری: دەیانکەینە ئامانج
ئێمە جارێکیتر دەڵێین، ئەو کارگانەی پشتگیری لە شەڕی دژی گەلی کوردستان دەکەن و کەلوپەلی سەربازی دروست دەکەن، سەرچاوەی ئابۆری، خاوەنی کارگەکان دەبنە ئامانجمان. ئێمە شەڕی قێزەونی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، درۆی میدیاکانیان بە چالاکیەکانمان پارچە پارچە دەکەین."
ف.ق