یەکێتیی هێزەکان: تێکۆشانی هاوبەش مەرجە

یەکێتیی هێزە دیموکراتیەکان لە ئەوروپا رایگەیاند، ئاکەپە – مەهەپە بەرەو رووخان دەڕۆن و بە گفتوگۆ لەسەر کودەتا دەیانەوێت جەماوەر لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە. راشیگەیاند، ئۆپۆزسیۆن لە ئامانجدایە، بۆیە گرنگ تێکۆشانی هاوبەشە.

یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا رایگەیاند "لە تورکیا هەموو رۆژێک هێرشێکی نوێ دەخرێتە رۆژەڤەوە. ئەو یاسا نوێیانە کە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست رۆژانە دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە،  گوشار و زۆرداری لەسەر گەل دروست دەکات".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "حکومەت بەو هێرشانە لە دژی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵگە دەیەوێت جەماوەر لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە و رایانبگرن، بۆیە هەموو رۆژێک هەنگاوێک و کارێک دەگرنەبەر. هێنانە پێشەوەى گفتوگۆکانی ئەمدواییە سەلمێنەری ئەوەن".

یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان راشیگەیاند، ئەردۆغان لەسەر رێگاکەى هیتلەرە و ناڕەزایەتییان لە دژی بە ئامانجگرتنی نووسەر راگیب زاراکۆلو نیشاندا.

یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا داوا لە هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا کرد، کە لە دژی ئەو ھێرشانە هەڵوێست نیشان بدەن و لە تێکۆشانی هاوبەشدا یەکبگرن.

ژ.ت