یەکەکانی ژنانی تیشکی خۆر بۆ یادی شەنگال لە ئەستەنبول چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە ٦هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالدا لە چەند ناوچەیەکی شاری ئەستەنبول چالاکیان ئەنجامدا.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، یەکەکانیان لە ٣٠ تەمموز تا ١ی ئاب ١١ ئۆتۆمبیلی فاشیستانیان سووتاندووە.

لە رایگەیێنراوەکەدا باس لەوەکرا چەتەکانی داعش کە دەوڵەتی فاشیست تورک پشتیوانی لێدەکرد، لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤دا هێرشی کردە سەر شەنگال و بە هەزاران ژن، منداڵ، گەنج و پیر کوژران و رفێنران و لە بازارەکان فرۆشران. ئەمڕۆش هەمان ئەو کردەوانە لە لایەن رژێمی ئاکەپەکەوە ئەنجام دەدرێن. ژن دەکوژرێن و دەستدرێژی دەکرێتە سەریان. ئێمە باش دەزانین کە ئەوان درێژەپێدەری کردەوەکانی داعشن. بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانن کە لەسەر ئەم قڕکردنانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لە بارەی چالاکیەکانیشەوە ئەم زانیاریانە بڵاو کرانەوە:

-٣٠ی تەمموز لە ئۆکمەیدانی ئەستەنبول ٤ ئۆتۆمبیلی فاشیستانی ئاکەپە و مەهەیە لە لایەن یەکەکانمانەوە تێکشکێنران.

-لە ٣١ی تەمموز لە ناوچەی کاواجکی ئەستەنبول ٣ ئۆتۆمبیلی هاوکار و لاقەکەرانی ئاکەپە سووتێنران.

-٣١ی تەمموز لە ناوچەی کادیکوی ئەستەنبول یەکینەکەمان لە دژی ئۆتۆمبیلی رەگەزپەرەستان چالاکی ئەنجام درا. لەو چالاکیەدا ٢ ئۆتومبیل لەناو بران.

-لە ١ی ئابیشدا لە ناوچەی توزلای ئەستەنبول ٢ ئۆتۆمبیلی چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە لایەن یەکەکانمانەوە لەناو بران.

لە کۆتایی راگەیێنراوەکەی ژنانی تیشکی خۆردا هاتووە، ئەم چالاکیانە بۆ تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵکوژی شەنگالن کە لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤دا ئەنجام درا. هاوکات باس لەوەش کرا کە ئەوان دەنگی هەموو ئەو منداڵ و ژنانەن کە کۆمەڵکوژ کران و هەروەها هاوڕێی زەردەشت شەنگالی و ئارین شەنگالن.

ز.ش