ANYAKAY-DER: پێویستە چاوپێکەتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامبدرێت

سوڵتان کاراسوو هاوسەرۆکی ANYAKAY-DER  ڕایگەیاند، بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەوان نیگەرانی دۆخی تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردن و وتی، پێویستە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامبدرێت.

کۆمەڵەی هاوکاری و پشتگیری خانەوادەی زیندانیانی ئاناتۆڵیا (ANYAKAY-DER) لەبارەی دۆخی زیندانیان ئیمڕالی و زیندانەکانی تر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

سوڵتان کاراسوو هاوسەرۆکی کۆمەڵەکە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ناوەندی باڵەخانەی کۆمەڵەکەکە قسەی کرد و نارەزایی بەرانبەر پڕۆژە یاسایی ئاکەپە – مەهەپە لەبارەی زیندانیان پیشاندا.

کاراسوو ڕاشیگەیاند زیندانیان سیاسی  لە یاساکە سوود وەرناگرن و لەدژی پێوانەی یاسایی و یەکسانیە.

هەروەها ئاماژەی بە دۆخی ئۆجالان دا و وتی، سەرنجی ڕای گشتی لەسەر دۆخی تەندروستی ئۆجالانە.

کاراسوو وتیشی، پێویستە بە زووترین کات خانەوادە و پاریزەران سەردانی ئۆجالان بکەن و چاویان پێی بکەوێت.

کاراسوو ئەوەی خستەڕوو، لە زۆر وڵات زیدانیان ئازادکراون و داوای کرد لە تورکیاش هەموو زیدانیەکان ئازاد بکرێن.

ف.ق