بایک: ئێمە بە تێکۆشانی یەکگرتوو، سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین- بەشی -٢-

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی، " ئێمە تەڤگەرێکی بەو شێوەیەین کە ئێستا لە چوارچێوەی تیئۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا سۆسیالیزمی دیموکراتی دەپارێزین. ئێمە بڕوامان وایە کە بەبێ دیموکراسی سۆسیالیزم جێبەجێ ناکرێت."

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، وڵامی پرسیارەکانی ماڵپەڕی رەسپۆنسبلە ستاتەجرافتی دایەوە.

بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەمان دوێنێ ١٥ی نیسان بڵاوکردەوە کە جەمیک بایک تێیدا رایگەیاندبوو: "ئێمە پیشنیارێکی چارەسەرییەکی گونجاومان پێشکەش کردووە کە لە جیهاندا هیچ تەڤگەرێک پێشکەشی نەکردووە. لە کامە شوێنی جیهاندا بێت با ببێت داخوازی ئێمە یان قەبووڵ کردووە. بەڵام دەوڵەتی تورک بە هیچ شێوەیەک دان بە چارەسەری سیاسی کیشەی کورد نانێت. ئامانجی ئەوان قڕکردنی کوردە. دەخوازن هەموو کوردستان بکەنە تورک و کوردستان بکەنە هەرێمیکی بەربڵاوی نەتەوەی تورک."

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە باسی ئەوەشی کردبوو: " ئەوەی کە بە ئێمە دەلێت کە ئێمە بووینەتە بار بەسەر رۆژئاواوە، ئێمە نازانین کە لە ڕووی چییەوە ئەمە دەڵێن. بەڵام ئەو کەسانەی کە ئەم قسانە دەلێن، دیارە کە ئاگایان لە مێژووی نزیکی سووریا و ڕۆژئاوا نییە. ئیستاکە شۆڕشێک هەیە کە کاریگەری بەسەر هەموو مرۆڤایەتیەوە داناوە. بە پێشەنگایەتی شۆڕشی ژن شۆڕشێکی دیموکراتیک پێکهاتووە. ژن، گەنج، بەساڵاچوو و تەواوی گەلی ڕۆژئاوا گۆڕاوە بۆ ئیرادەیەکی دیموکراتیک. نە نەتەوەپەرەستی و نە دین پەرەستی سەروەرە. ناسنامە و باوەڕییە جیاوازەکان بە شیوەیەکی ئازاد پێکەوە ژیان دەکەن. ئەمە نەتەنیا بۆ سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، بۆ تەواوی جیهان بووەتە نموونە. گەلان هەموویان لەدژی رژیمی بەعس ڕاپەڕین، هەم هەرێمەکانی خۆیان ئازاد کرد. هەمیش خۆیان سپاردە سیستەمی دیموکراتیک و ئازادیخواز و داعشیان تێکشکاند. ١٢هەزار شەهیدیان دا. کورد، عەرەب، سریان، چەرکەز، تورکمان شانبەشانی یەک شەڕدەکەن. داعشیان تەنیا بە هێزی سەربازی تێکنەشکاند. بە بنگە، بە فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک و کاراکتەری ئازادی پاریز، داعشیان تێکشکاند. ئەگەر بە فکر و هەڵویستێکی بەم شێوەیەی کرداری نەبوایە، زۆربەی عەرەبەکانی سووریا و عێراق پشتگیری داعشیان دەکرد و داعش لەناو نەدەچوو."

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

ئێوە لە عێراق دیلی شەڕی تورکتان کوشت یان نە؟ پێویستە جیهان کەی باوەڕ بە چیڕۆکی ئێوە بکات؟

٤٠ ساڵە هەڵوێستمان لەبەرانبەر دیلەکان ئاشکرایە. تەڤگەرەکەمان لە بابەتی دیکەدا دەتوانرێت رەخنە بکرێت، بەڵام لە پرسی هەڵویستمان لەگەڵ دیلەکان نابێت رەخنە بکرێین. ئێمە تا ئیستا زۆر جار دیلمان ئازاد کردووە و هیچ کەسیک لەوان نەیانوتووە، هەڵوێستێکی نەرێنیمان هەبووە. لەم بارەیەوە هەموو کاتێک بە ئەرێنی قسەیان کردووە. بەپێی دەرفەتی خۆمان، لە چوارچێوەی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەجووڵێینەوە. لە پرسی دیلەنادا پراکتیک و هەڵوێستی ئێمە تا ئێستا دیارە و بەڵێنمان داوە. بە ٥٠ فڕۆکە ٤ رۆژ هەرێمەکە بۆردومان کرا کە کەمپی دیلەکانیش لەوێ بوو. بە بۆمبی گازی جۆگرافیای هەرێمەکە بۆردومانک کرا. لەو کەمپەی کە دیلەکانی لێبوو، دیلەکان و ئەو گەریلایانەی کە ئەوانیان دەپاراست لە ئەنجامی هێرشە چڕ و پڕەکەدا گیانیان لەدەستدا. لەسەر لەشی نیوەی ئەو گەریلایانەی کە دیلەکانیان دەپاراست، جێگەی گەلە نییە. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. هەموو کەسێک دەزانێت کە ئەو دیلانە بەرلە ئۆپەڕاسیۆنەکە زیندوو بوون و تەندروستیان جێگیر بوو. بەڵام لە ئەنجامی بۆردومانە قوڕسەکە و شەڕدا مردن.

لە کەمپی دیلەکان شەڕێکی سەخت روویدا. سوپای تورک بۆ ئەوەی بچێتە ناو کەمپەکە لەدژی گەریلا چەکی کیمیایی بەکارهێنا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کە ئامانجەکە کوشتنی هەموو کەسێک بوو، ئاشکرا دەبێت کە بەرپرسیاری کوشتنی دیلەکان کێیە. خۆی فەرماندەیی گەریلا بانگەوازی لە هێزە بێلایەنەکان کردبوو دەست بە لێکۆلینەوە بکەن.

ئەمریکا ئێوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەبینێت. بە بۆچوونی ئێوە لەو لیستە دەرتان دەهێنێت یان نە؟

ئەمریکا بەهۆکاری سیاسی پەکەکەی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە. پەیوەندی نێوان تورکیا و ناتۆ وایکرد کە بڕیارێکی بەم شێوەیە بدات. ئەو بڕیارە بۆ خۆشکردنی دڵی تورکیا دراوە. کەوتووەتە نێو سەپاندنێکی بەم شێوەیەدا. گەریلا، رێکخستنەکەمان نە بە راستەوخۆ و نە بە ناراستەوخۆ هیچ چالاکیەکی لەدژی ئەمریکا ئەنجام نەداوە. ئەمە بۆ وڵاتانی ئەوروپاش ڕاستە. بۆیەش تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیە کە تێکۆشانی ئازادی گەل بۆ بەرژەوەندی سیاسی بەم شێوەیە پێناسە بکرێت. ئەمریکا لەدژی گەلی کورد تاوان ئەنجام دەدات. بە ناوی گەلی ئەمریکا مافی ئەوەی نییە کە لەدژی تەڤگەرەکەمان و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بڕیاری بەم شێوەیە بدات. ئەمریکا ناوی ئێمەی خستووەتە ناو لیستی داواکراوەکانەوە لەبەرانبەر پارە. ئەمە ناحەقی و بێرێزیەکی گەورەیە. پێویستە خۆی رەخنە بکات. بە پێچەوانەوە ئەمریکا وەک وڵاتێک کە لەدژی گەلی کورد تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە دەبینرێت و دەبێتە هاوبەشی قڕکردنی کورد. تەڤگەرەکەمان دوای ساڵی ١٩٩٠ گۆڕانکاری گەورەی ئەنجامدا. لە لە رووی ئایدۆلۆژیەوە و نە لە رووی سیاسیەوە هیچ کاریگەریەکی شەڕی سارد لەسەر تەڤگەرەکەمان نەماوە. گۆڕانکاری بناغەییمان دروست کرد. بەڵام ئەمریکا تا ئێستاش بە رەفلەکسی شەڕی سارد دەجووڵێتەوە. دەستی لە بۆچوون و سیاسەتی شەڕی سارد هەڵنەگردتووە.

ئێمە تەڤگەرێکی بەو شێوەیەین کە ئێستا لە چوارچێوەی تیئۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا سۆسیالیزمی دیموکراتی دەپارێزین. ئێمە بڕوامان وایە کە بەبێ دیموکراسی سۆسیالیزم جێبەجێ ناکرێت. ئێمە بۆچوونی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا هەڵە دەبینین، بە نادیموکراتی پێناسەی دەکەین. ئێمە دیموکراسی و سۆسیالیزم لەیەک جیاناکەینەوە. ئێمە خاوەن هزری کلاسیکی هەڵوەشاندنی دەوڵەت نین. لە چوارچێوەی فۆرمولی دەوڵەت + دیموکراسیا تێکۆشان دەکەین. دەستمان کە شێوە کۆنەکەی شۆڕش هەڵگرتووە، لە رووی پاراستنی دیموکراسی و کۆمەڵگاپارێزیدا گۆڕانکاریگەورەمان ئەنجامداوە. تەڤگەرەکەمان لە ساڵەکانی ١٩٩٠ەوە گەورەترین شۆڕشی هزر و ویژدانی ئەنجامدا. بێگۆمان ئێمە دیموکراسی رادیکاڵ دەپارێزین. بناغەی سەرەکی ئەوەش، ئەمەیە کە کۆمەڵگا و ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی دەکەینە بناغە. لەم بارەیەوە لە جیهاندا تەڤگەرەکەمان لە ریزی پێشەوەدایە. رێبەرەکەمان دەڵێت 'ئازادی ژن لە ئازادی نەتەوەی و چینایەتی گەورەترە' ئەمەش هەڵوێستی ئازادی ئێمەی دەستنیشانکردووە. هوشمەندی بناغەییش وەک هۆشمەندی ئیکۆلۆژی پێناسە کردووە.

ئەمریکا و ئەوروپاش باش دەزانن کە ئێمە گۆڕانکاریەکی گەورەمان دروست کردووە. بەڵام هەڵوێستی ئێمە لەبارەی دیموکراسی رادیکاڵ بە باش دەبینی، ناتوانن دان بەم راستیەدا بنێن.

سەرۆک بایدن ماوەیەک لەمەوبەر حوسیەکانی لە لیستی تیرۆر دەرکرد. لە واشنتۆن، هەندێک کەس دەڵێن، پێویستی بە ئێوە هەیە، لەبەرئەوەش لەدژی تیرۆریزمی ئیسلامی شەڕ دەکەن. ئێوە بڕواتان وایە بەڕێوەبەری بایدن چاوێک بە هەبوونی ئێوە لە لیستی تیرۆردا بخشێنێت؟

دەزانرێت کە گەورەترین تێکۆشان لەدژی داعش لەلایەن ئێمەوە ئەنجامدراوە. سەرەتا لە رۆژئاوا، میلیتانە هێژاکانمان لە شەڕی دژی داعشدا شەهید بوون. لە رۆژئاوا لە سەرکەوتنی شەڕی دژی داعشدا کاریگەری و رۆڵی ئێمە دیارکەربوو. رەقا چۆن رزگارکرا؟ سەرکەوتنی لەدژی داعش لە رەقا دەبینرێت، بەڵام بە هەزاران گەریلا کە لەو سەرکەوتنەکەدا شەهید بوون نابینرێن! ئەمە قبوڵکراو نییە. ئەگەر باسی ئەخلاق، ویژدان، دادپەروەری بکرێت، ئەو کاتە دەبێت راست و دروست بن. ناتوانرێت بگۆترێت "مردنی ئێوە باشە، ژیانی ئێوە باش نییە" . دەرکردنی پەکەکە لە لیستی رێکخراوەکانی تیرۆردا بەرلەهەموو شتێک بارێکی سەرشانی ئەمریکایە کە پێویستە لەسەرشانی دایگرێت. هیچ شتێک بە تورکیا ناڵێن کە لە هەموو کەسێک زیاتر پشتگیری لە داعش کرد، بەڵام بۆ پەکەکە کە لەدژی دەوڵەتێکی بەم شێوەیە کە ئامانجی قێزەونی هەیە و پشتگیری داعش دەکات، گەورەترین ناحەقی دەکرێت! بەرلە هەموو شتێک ویژدان و ئەخلاقی گەلی ئەمریکا ئەم شتە قبوڵ ناکات. کاتێک ئۆباما بوو بە دەسەڵاتدار، داوامان لە بەڕێوەبەری ئەمریکا کرد ئەو ناحەقیەی کە لەبەرانبەر پەکەکە کراوە راست بکرێتەوە. ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بەویژدان و دادپەروەر و لایەنگری حەق بێت، پێویستە ئەم هەڵەیە راست بکاتەوە. بریاری داواکردنی ٣ بەڕێوەبەری پەکەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ترەمپەوە درا کە دۆستی تەیب ئەردۆغان بوو. ئەگەر سیاسەتەکانی ترەمپ لەبارەی تورکیا و هەرێمەکە بگۆڕدرێت، پێویستە ئەم بڕیارە بدرێت.

لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا هیچ پەیوەندیەکتان لەگەڵ ئەمریکا دروست کرد؟ ئەگەر پەیوەندیەک دروست بووە، بە نێوەندگیری رۆژئاوا و شەنگال یان راستەوخۆ بوو.

لە رێگەی رۆژئاوا و شەنگالەوە هەندێک جار پەیامی ناراستەوخۆمان بۆ دەهات. ئێمەش هەندێک پەیاممان دەنارد. ئێمە نامەمان بۆ هەموو بەڕێوەبەرە هەڵبژێردراوەکانی ئەمریکا نارد. هەندێک یەکینەی ئێمە و هەندێک یەکینەی ئەوان جاروبار بە نێوەندگیری هەندێک لایەن کۆدەبوونەوە. دەیانویست لە نزیکەوە بۆچوونی ئێمە بزانن. بەڵام چاوپێکەوتن لە ئاستێکی گەورەدا نەبوو. لەبەرئەوەی ئێمە مافدارترین تێکۆشان لە جیهاندا بەڕێوە دەبەین، ئێمە بڕوامان بە هزر و مافداری و سیاسەتی خۆمان هەیە. ئێمە دەست بە ڕووی کەسەوە نانێین و وا بیرناکەینەوە کە لەگەڵ هەندێک کەس دانانانیشین. لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ئێمەدا زۆر جار چاوپێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورکیش ئەنجامدراوە. ئێمە بڕوامان بەخۆمان هەیە. ئێمە پەیوەندی لەگەڵ هەموو کەسێک دەکەین کە زیان بە تێکؤشانی ئازادی و دیموکراسی گەلەکەمان نەگەیەنێت. بەڵام پەیوەندیەکانمان لەسەر حسابی هیچ لایەنەک نییە. ئێمە لایەنگری هیچ پەیوەندیەک نین کە فشار لەسەر ئیرادەی ئازادی ئێمەدا بکات. ئەگەر ئەمریکا لە پرسی چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد و دیوکراسیدا سیاسەت بکات، بۆچی پێی بڵێین نا؟ خۆی زۆر جار داوامان لە ئەمریکا کردووە کە لەمبارەیەوە رۆڵی خۆی بگێڕێت. لەبەرئەوەی هێزی سەرەکی کە لەبەرانبەر چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراسی ئاستەنگە، تورکیا هاوپەیمانی ناتۆ و ئەمریکایە. ئێمە تەئکید دەکەینەوە کە پێویستە ناتۆ و ئەمریکا پشتگیری لە سیاسەتی قڕکردنی کورد نەکات و پشتگیری لەو سیاسەتە نەکات.

لە کاتی ئۆبامادا گەلیک جاران وترا کە ئەمریکا بە جێگەی ئەوەی چاوی لەسەر ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا  بێت بە زۆری سەرەنجی ڕۆژهەڵاتی ناوین نادات. بایدەن لەو کاتەوە کە هاتووەتە سەرکار لەگەل بەرپرسانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا قسەی نەکرد. گەلۆ بە م پێیە ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ئەمریکا گرینگی نەماوە؟ بە پێی کورد و پارتەکەی ئێوە ، ئەم دۆخە ئەرێنی دەبینن یان نەرێنی؟

دەگوترێت کە تێکەڵیان بە ڕۆژهەڵاتی ناویندا کەم بووەتەوە، ئەوان گرینگی بدەنە ڕۆژهەڵاتی دوور. ئەمە تێڕوانینێکی ئابوورییە. دەبێت ئەم مێژوو و چاندە بە بچووکی سەیرنەکرێت.  ڕۆژهەڵاتی ناوین جوغرافیایەکە کە خاوەن  مێژوو و چاندێکی کۆنە. ئەم شێوازە لە لێکدانەوە زۆرهەڵەیە کە بچووک سەیر بکرێت. لە لایەکی ترەوە هەڵەیە کە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئەورووپا جیا نیشان بدرێت. ئەوەی کە ئەورووپا کردە ئەورووپا ئەوەیە کە نزیکی ڕۆژهەڵاتی ناوینە کە خاوەن مێژوو و شارستانیەتێکی کۆنە. ئەمڕۆ نموونە ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوین ببنە یەک. ئەگەر گرینگی ئەورووپا کەم نەبووەتەوە، هی ڕۆژهەڵاتی ناوینیش کەم نەبووەتەوە. هەمیش لە بابەتی هەرە ئاڵۆزی سیاسەتی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و دەورووبەری ئاوەهایە. لەم ماوەی ڕابردووەدا چەندە سەرقاڵی داعش بوو. دەستێوەردان لە عێراق و ئەفغانستان مێژوویەکی دووری نییە. نابێت لەبیر بکرێت ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوینە. دەگوترێت کە بۆ گرینگی ڕۆژهەڵاتی ناوین ببینرێت بەسە کە مرۆڤ سەیری عەردنگاریەکەی بکات . بۆ ئەوەی کە ئەمریکا گرنگی بە شوێنی جیاواز دەدات نابێت مرۆڤ ئەرێنی ان نەرێنی لێکدانەوەی بۆ بکات. ئێمە لە سەر ئەو باوەرەین کە گرینگی ڕۆژهەڵاتی ناوین کەم نەبووەتەوە. لەم جیهانە کە بووەتە گوندێکی جیهانی، نابێت کە گرینگی ڕۆژهەڵاتی ناوین بچوک سەیربکرێت. بە پێچەوانەوە،دەبێت بوترێت کە گرینگی ڕۆژهەڵاتی ناوین زۆرتر دەبێت.

کاتێک کە گرینگی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبێتە بابەت، گرینگی کوردستان کەم نابێتەوە. کاراکتەری دیموکراتیکی گەلی کورد، فەراسەتی نەتەوەی دیموکراتیک و پێشەنگی ژنان بە ناسنامە و باوەڕی جیاواز، گرینگی گەلی کوردی زیاتر کردووە. کوردان بە سیاسەت و چاندی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بوونەتە بنگەی ئاشتی، ئارامی و دیموکراسی.

لەم ماوەی ڕابردووەدا دیمان کە ئەرووپا دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕۆڵێکی سەربەخۆی خستەسەر شانی. نموونە؛ سەرۆک ماکاراۆن بەشداری قەیرانی لوبنان، ئاڵۆزی نێوان تورکیا ویونان بوو. بە گشتی پێوەندی ئێوە لەگەل ئەورووپا چلۆنە؟

پێوەندی وڵاتانی ئەورووپا لە رۆژهەڵاتی ناوین دەبینرێت. دەبێت کە پێوەندی و تێکەڵی ئەورووپا لە گەل رۆژهەڵاتی ناویندا ببێت. بێگومان دەبێت ئەمە ئەرێنی بێت. چۆن ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئەورووپا جیا ناکرێتەوە، دەبێت پێوەندییەکانیش ئاوەها بێت. لەکاتەدا دەبێت پێوەندیەکان بە پێی بەرژەوەندی هەردوولا بێت. بەریتانیا و فەرانسا بەرپرسیارەتییەکی مێژووییان هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا. دەبێت کە ئەمریکا ئەم بەرپرسیارەتییە لە بەریتانیا وەر گرتبێت یان پێکەوە دەیکەن. فەرنسا بەردەوام چاوی لەسەر لوبنان و سووریا بوو. خۆ ئەگەر چاوی لەسەر ئەو دوو ولاتە نەبێت پیوەندی لەگەل رۆژهەلاتی ناوین دەبڕدرێت. ئەمریکا بە پێوەندی فەرانسا لە گەل سووریا و لوبنان دەزانێت، هەربۆیە لەم هەرێمانە هاوکاری فەرانسا دەکات. لە بواری چارەسەر کردنی کێشەی کورد ئێمە بە شێوەیەکی نەرێنی سەیری ئەرووپا ناکەین. لە بنەڕەتدا کیشەی کورد لە دوای شەڕی جیهانی یەکەم  لە لایەن بەریتانیا و فەرانسەوە درووستبوو.لە لۆزان لە بری مووسڵ و کەرکووک رێگەیان بە دەوڵەتی تورکدا کە کوردان پاکتاوبکات. یانش دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کوردان قڕبکات مووسل و کەرکووک لە ژێرهەژموونی بەریتانیا دەرخست. هەربۆیە کێشەی کوردی درووستکرد و هەتاکوو ئیستا ئەورووپا پشتگیری سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات. ئێمە دەخوازین کە ئەورووپا بۆ چارەسەری کێشەی کورد هەنگاوی ئەرێنی بهاوێژێت. لە ئەورووپا ڕێژەیەکی گرنیگی کورد هەیە. هەربۆیە  بە رێگە و ڕێبازی جیاوازەوە پێوەندیمان بە واتانی ئەورووپاییەوە هەیە. لەسەر ڕای گشتی و کۆمەڵگەی مەدەنەی ئەورووپا  کاریگەری باشمان داناوە. پێوەندیمان بە هەندێک هێزی سیاسی هەیە. بەڵام بە هۆی بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی ئەورووپایی بە دەوڵەتی تورک و ئەندامیەتی ناتۆ ئەم پێوەندییانەی ئێمە کاریگەری لەسەر سیاسەتیان ناکات. وڵاتانی ئەورووپایی تەڤگەری ئێمە دەناسن. دەبینن کە ئێمە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین خاوەن رۆڵێکی باشین. بەڵام پێوەندی ئەوان لەگەل تورکیا وەک کاتی شەڕە، بۆیە پشتگیری تورکیا دەکەن. هەربۆیە بوونەتە شەریکی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیای قڕکەر لە دژی کوردان.

بایدەن هەڵوێستی خۆی دەربارەی کیشەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا کرد و داوای لە ئێران کرد کێشەی ئەتۆمی لەسەرمیزی گفتۆگۆ چارەسەر بکەین.سەرکەوتنی ئەم دیالۆگە چی دەبێت باببێت، گەلۆ بە شێوەیەکی ئەرێنی یان نەرێنی کاریگەری لەسەر تەڤگەری ئیوە دەبێت؟ دەربارەی پەیمانی ٢٠١٥ ڕاتان چییە؟

ئێمە درووست نەکردنی چەکی ئەتۆمی باش دەبینین دیاریش نییە کە کاریگەری نەرێنی لە سەر گەلان دەکات. بەڵام لە پەیمانی ٢٠١٥ بە شێوەیەکی ئەرێنی نزیک دەبنەوە ، پەیمانێکی ئەرێنی بوو.لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەوەندەی کە یەکێک ببێتە خاوەن چەکەی ئەتۆمی شتێکی هەڵە و مەترسیدارە. نابێت چەکی ئەتۆمی ببێتە نیشانەی هێز. دوای شەڕی جیهانی دووهەم بینرا کە ئەمە بێ ئەخلاقیە و تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. چەکی ئەتۆمی نەتەنیا بۆ کوردان بۆ هەموو گەان شتێکی بەزیانە. عەقڵیەتێک کە خۆی بە چەکی ئەتۆمی بەهێز ببینێت، مێشکی شەڕی ساردە. ئێمە لەو باوەرەداین کە سەرکەوتنی پەیمانی ٢٠١٥ بۆ گەلانی رۆژهەلاتی ناوین ئەرێنی بێت. دەبیت ڕای گشتی ناوخۆ و دەرەوە بەتەواوی چاویان بەس لە سەر ئەمە نەبێت، هەربۆیە دیموکراتیک بوونی ئێران ڕێگەی هەرە ڕاستە و بنگەیییە. پێویستی ئێران بە دیموکراتیکبوون هەیە. ئێمە هیچکات ئیسلام و دیموکراتیک بوونمان لە دژی یەک دانەناوە. هەربۆیە ڕێبەر ئاپۆ هزری ئیسلامی دیموکراتیکی ئافڕاند. هەربۆیە ئێمە هێزە ئیسلامییە دیموکراتیکەکان وەک پێکهاتەیەک لە ژیانی دیموکراتیک دەبینین.

کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق کە دەخوازێت سەروەری عێراق بگەرێنێتەوە پێناسە دەکرێت. گەلۆ کازمی دەتوانێت لە پیش تورکیا و ئێران ڕابێت کە ڕێگە بە دەستێوەردانی ئەو دوو ولاتە نەدات؟ ئەمە بۆ پارتەکەی ئێوە بە چ واتایەکە؟ ئێوەش لەناو خاکی عێراقدان، بە گشتی پێوەندی ئێوە لەگەل بەغداد چۆنە؟

کازمی ناتوانیت لەهەمبەر تورکیا و ئێران ڕابێت،  لە دۆخێکی ئاوەهادا نییە. هێزێکی ئاوەهای نییە. سەروەری عێراق بە کەس نابێت بە هزردەبێت. عێراق پیویستی بە هزری نەتەوەی دیموکراتیک هەیە. پێویستی بە هەڵوێستێکی سیاسی و ئایدۆلۆژیک هەیە کە  کۆمەڵگەی باوەڕی و پێکهاتەکان بە هزری نەتەوەی دیموکراتیکەوە پێکەوە بژین. دەبێت نەتەوە پەرەستی و مەزهەب پەرەستی نەمێنێت. ئەگەر عێراق دیموکراتیک  بێت کەس ناتوانێت دەستێوەردانی کارووباری ناوخۆیان بکات. ئێمە دژی ئەوەین کە لەکارووباری ناوخۆیی عێراقدا دەستێوەردان بکرێت.

هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کە هێزەکانی ئێمەی لییە، لەسەر سنوورەکانی تورکیایە. تورکیا بە هاوکاری پەدەکە هێرشی ئەو هەرێمانە دەکات. عێراقیش بە هۆی ئەوەی کە بەهێز نییە ناتوانێت هیچ بڵێت. پێوەندی ئێمە لەگەل عێراق خراپ نییە. تائیستا هیچ تێکهەڵچوونیکی ئێمە بە عێراق نەبووە. جارووبار تورکیا و ئێران گووشار لە عێراق دەکەن و هەوڵ دەدەن لەدژی ئێمە ڕابێت، بەڵام ئەم هەوڵانە بێ ئەنجامە. لەکاتی تێکۆشانی ئێمە لەدژی داعش، حەیدەر عیبادی دەستنیشانیکرد کە کەجەکە هاووڵاتیانی ئەوان دەپارێزێت، هەر بۆیە سپاسی کەجەکەی کرد. بووە یەکەم وڵات کە سڵاوی نارد و تێکۆشانی ئێمە لە دژی داعش. مەسعوود بارزانیش سپای گەریلای کرد بۆ پاراستنی هەولێر و شەڕی داعش. بەڵام دوای ئەوەی کە سپاسی گەریلای کرد، ڕێگەی بە هێرشی دەوڵەتی تورک دا و ڕەوایی دا. پێوەندییەکی بەهێزمان لەگەل بەغداد نییە. جاروبار بۆ تێگەییشتن لە سیاسەتی هەردولا  لە هەندێک ناوچە یەکینەکانی ئێمە چاوپێکەوتن دەکەن. ئێمە ئەوانمان ڕخنەکرد کە لە  ٩ی جووتمانگدا بە بێ ئەوەی بۆچوونی ئێزدییەکان بگرن لەگەل پەدەکە لە سەر شەنگال پەیمانتان مۆرکرد. ئەوەی کە شەنگالی رادەستی داعش کرد حکومەتی عێراق و پەدەکە بوون. هەربۆیە نە ویژدانیە و نە ئەخلاقیە، بە پێی ئەخلاقی سیاسی دەبوایە پەدەکە و عێراق ڕاو بۆچوونی شەنگالییەکانیان بپرسایەت و دواتر پەیمانیکی ئاوەهایان مۆر بکردایەت. ئەو پەیمانەش جێبەجی ناکرێت. ئەمریکا دەیگوت کە با عێراق، پەدەکە و دەوڵەتی تورک کێشەی شەنگال چارەسەر بکەن، بینییان کە لایەنی ئێزدیی لە ناو ئەو پەیمانەدا نییە. بەهەرحاڵ ئەمریکا بینی کە چارەسەرییەک بە بەشداری بەهێزی ئێزدییەکان چارەسەرییەکی بەهێز دەبێت."

ک-ش/ ف-ق