به‌مه‌به‌ستی دیداری رێبه‌ری گه‌لی كورد داواكاری پێشكه‌ش كرا

بنه‌ماڵه‌ و بریكاری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

محه‌مه‌د ئۆجالان برای رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، مه‌زڵوم دینچ بریكاری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، عه‌لی كۆنار برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پۆڵات یه‌ڵدرم برای حامیلی یه‌ڵدرم، مه‌لیحه‌ چه‌تین خوشكی وه‌یسی ئاكتاش به‌ مه‌به‌ستی دیدار سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسایان كرد.

بنه‌ماڵه‌كان له‌ رێگه‌ی داواكاری گشتیی بورساوه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای جێبه‌جێكردنی ئاسایشی باڵای جۆری ئێفی ئیمراڵییان كرد.

له‌ ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ به‌دواوه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان نازانرێت.

هـ . ب