بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٦٣هەمدا بەردەوامە

بەرخۆدانی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوام دەکات. بنەماڵە داوایانکرد کە دۆزەکە نە بە فەرمان ، بەڵکوو لە رێگەی یاساوە بجولێت.

ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەرەکەی و ٢ کوڕی لە لایەن خزمەکانی پەرلمانتاری ئاکەپە  ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە  کوژران، لەگەل کوڕەکەی خۆی فەرید شەنیشار کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندارببوو، بەرخۆدانی خۆیان بۆ ئێشگری دادپەروەری بەردەوام دەکن. بە هۆی قەدەغەی دەرجوون لەماڵەوە بنەماڵەی شەنیاشار لە ٣٠ مانگی نیسانەوە لە ماڵەکەی خۆیان لە پیرسووس درێژە بە چالاکی دەدەن.

لە رۆژی ٦٣هەمی چالاکییەکەدا لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  بنەماڵەی شەنیاشار وێنەی ئەو ئامبوڵانسەی کە کرایە ئامانج بڵاوکرایەوە.

لە پەیامیکدا هاتووە: " وەزارەتی داد تۆ لەکوێی. بە ئێمە بیسەلمێنە کە لە تورکیا دادپەروەری هەیە. داواکاری گشتی با فەرمانی سیاسی جێبەجی نەکات ، یاسا جێبەجی بکات. ئەوانەی کە لە نەخۆشخانەی  دەوڵەت تاوانی دژە مرۆییان ئەنجامدا، دادگاییان بکەن. ڕاپۆرتی کارمەندانی تەندرووستی.
ک-ش