بەرخودانی زیندانیان بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ١٦٣هەمین رۆژدایە

چالاکیی زنیدانیانی سیاسی بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی ناو زیندانەکان لە ١٦٣هەمین رۆژدایە، مانگرتنەکەی مەخموریش لە ١٤٢ رۆژ و مانگرتنەکەى یونانیش لە ١١٨هەمین رۆژدایە.

 

زیندانیانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بە ئامانجی کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ٢٢ ساڵە لە زیندانی جۆری ئێفی ئاستبەرزیی ئەمنیی ئیمراڵیدایە و بۆ کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی مافەکنی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، دەستیان بە چالاکیی مانگرتنی بێسنوور کردووە. چاکلایی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بە بەشداریی ٣٣هەمین دەستەى مانگرتوو لە ١٦٣هەمین رۆژدایە.

مەخمور

چالاکیی مانگرتن لە کامپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە لە دەزگای بنەماڵەى شەهیدان بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی عەشتار دەستپێکردووە و بە بەشداریی ٧١هەمین دەستەى مانگرتوو لە ١٤٢هەمین رۆژدایە.

یونان

چالاکیی مانگرتن بۆ هەمان ئامانج بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە - ئە) و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان لە کامپی لاڤریۆ لە یونان ماوەى ١٢٥ رۆژە بەردەوامە.

ژ.ت