بڕیاردرا دەمیرتاش و یوکسەکداغ لە زینداندا بمێننەوە

لە چوارچێوەی 'لێپرسینەوەی کۆبانێ'دا لێکۆلینەوە لەبارەی فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە دەکرا، داگای تورکیش بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەکە لە زینداندا بمێننەوە.

لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لەبارەی فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە بە بیانووی چالاکیەکانیان بۆ کۆبانێ دەست بە لێپرسینەوە کرابوو. لێکۆلینەوەکان گوایە دوێنی کۆتاییان هات و ڕادەستی پارێزەران کران. داواکاری کۆماری ئەنقەرەش داوای کرد بڕیاری 'بەردەوامی زیندانیکردنی' درێژ بکرێتەوە، دادگای دووەمی سزای سولحی ئەنقەرەش لەو چوارچێوەیەدا بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەکە لە زینداندا بمێننەوە.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئەنقەرەدا، ٢٢ سیاسەتمەداری هەدەپە دەستگیرکرابوون.

ف.ق