چالاکی دانیشتنی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەی ١١ مانگ بەردەوامە

چالاکیی دانیشتنی کوردستانیان لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بە ئامانجی تیشک خستنە سەر گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادیی جەست

چالاکیی دانیشتنی کوردستانیان لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بە ئامانجی تیشک خستنە سەر گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادیی جەستەییان، چووە ١١هەمین مانگەوە.

لە ٢٥ی کانوونی دووەمەوە تاوەکو ئێستا هەموو ڕۆژێکی چوارشەممە کوردستانیان لە دەوری چادری بەرخۆدان لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدەن.

چالاکوانان کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک کتێبی بچووک بڵاودەکەنەوە. هەروەها برۆشۆریان لەبارەی ئەوەوە بڵاودەکردەوە، کە بۆچی نابێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت؟ کتێب و برۆشۆرەکانیان بەسەر ئەو هاووڵاتییانەدا دابەش دەکرد، کە بە دەورووبەری چالاکییەکەدا تێدەپەڕین. هەروەها زانیارییان لەبارەی ئامانجی ئەو چالاکییەوە پێشکەش دەکردن.

چالاکی ئەم هەفتەیە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە کەسایەتیی بەرژین زەندا (عایشە دەمیر) بۆ یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد. بەرژین زەندا لە ڕۆژی ٧ی تەمووزی ٢٠٢١دا لە بۆردومانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە نزیک گوندی کێستە شەهید بوو بوو.

لە چالاکییەکەدا، ساڵح ساغلام هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە جنێڤ ڕایگەیاند، بێدەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بێدەنگیی دەوڵەتانی ئەوروپا بەرامبەر بە گۆشەگیری و بە نەبوو زانینی داواکانی گەلی کورد قبوڵ ناکرێن.

ساغڵام وتی: پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە ئەنجامدرا و باسی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە دژی گەریلاکان کرد و وتیشی: "ئێمە لە هەر شوێنێک بژین بە پەیوەستبوونمان بە بەرخۆدان و تێکۆشانی شەهیدان، بە بنەماگرتنی بەرخۆدانی ڕێبەرایەتیمان، بە پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی گەریلا و بە بەرخودانی هەمەلایەنەمان لە دژی داگیرکاریی و هێرشە پاکتاوکارییەکان دەوەستینەوە".

دوای وتەکان، کوردستانیان بە وتنەوەی دروشم پشتیوانییان لە هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" کرد و درێژەیان بە چالاکیی دانیشتنەکەیان دا.

ژ.ت