چالاکی ئێشکگری لە کۆڵن بە میتینگێک کۆتایی هات

چالاکییەکە بە داواکاری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە ١٤ی نیسانەوە دەستیپێکردبوو، بە میتینگێک کۆتایی بە چالاکییەکە هات.

چالاکی ئێشکگری بە پێشەنگایەتی فیدراسیۆن مەد، یەژەکەی ئەورووپا و ئاگێف لە کۆڵن دەستیپێکردبوو ، بە بەڕێوەچوونی میتینگێک کۆتایی هات.

چالاکییەکە بە بەشداری چەندین هونەرمەند لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٥:٠٠ بەردەوام بوو. لە چالاکییەکەدا سیاسەتمەداری کورد لەزگین بۆتان قسەیکرد.

چالاکییەکە بە بەشداربوونی کوردستانیان لە شارەکانی دورتمۆند، ئیسەن، کەرفەڵد، بۆن و کۆڵن ، هونەرمەندان زاهیر لۆران، سەرحەد مەد، ئایزۆن و ئەکرەم بەڕێوە چوو. لە چالاکییەکەدا بەبێ وچان درووشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان' وترایەوە.

سیاسەتمەداری کورد لەزگین بۆتان قسەیکرد  وتی،
بە هۆی ئەوەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشەنگێکە و بەدیل پیشکەش دەکات بۆ چارەسەری کێشەکان، لە دژی ڕادەوەستن. ئەو گۆشەگیریە قورسەی کە بەسەر ئۆجالاندا سەپێنراوە گۆشەگیر کردنی هەموو کۆمەڵگەی کوردستانە، ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی کیشەی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرخۆدان دەکات."

بۆتان دەستنیشانیکرد کە ئەگەر گەلی کوردستان ئازاد بێت ئەوا کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین چارەسەر دەبن و وتی: " بۆئەوەی کە کوردستان دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوینە."

بۆتان ڕووی لە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی ئەڵمانیا کرد، گەلی کوردستان لە دژی داعش شەڕیان کرد، دەوڵەتی تورک هاوکاری داعش دەکات بۆئەمەش دەبێت حکومەتی ئەڵمانیا واز لەپشتگیری کردنی تورکیا بهێنێت.

ک-ش