چالاکیەکانی گەریلا بێوەستان بەردەوامە

چالاکی گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە' دا بەردەوامە. هیزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال لە قایمقامیەتی چەلێیدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لەسەر بناغەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە'دا چالاکی گەریلاکانمان لەدژی داگیرکەران بێوەستان بەردەوانە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا، ٣ی ئایار کاتژمێر ١٤:٠٠ هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە گردی مامرەشۆی هەرێمی ئاڤاشین چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا هەموو ئامانجەکان پێکران. دوای چالاکیەکە داگیرکەران بە چەکی قوڕس دەڤەرەکەیان بۆردومان کرد.

گەریلایەک کە بریندار ببوو، شەهید بوو

٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ راگەیەنراوێکمان بڵاوکردبوو و رامانگەیاندبوو، ٢٦ی نیسان هێزەکانمان داگیرکەرانیان لە بەرزاییەکانی گردی شەهید بەرخۆدانی هەرێمی زاپ خستبووە ژێر چاودێری و چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٨ داگیرکەر سزادرابوون و ٢ درۆنی داگیرکەرانیش رووبەرووی گورزی هەڤاڵانمان بوونەوە.

لە کاتی چالاکیەکەدا باوەر دەیندار فەرماندەی فیدایی، بە شێوەیەکی زۆر فیداکارانە هەڵیکوتایە سەر دوژمن و گورزی گەورەی لە دوژمندا و لە شەڕدا بریندار ببووو. هاورێمان باوەر لەگەڵ هەموو هەوڵێکدا رزگاری نەبوو و ٣ی ئایار تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

هاوڕێکەمان باوەر لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک بە مەبەستی لەناوبردن، لە یەکەم رۆژەوە لە بەرەی پێشەوەی شەڕدا جێگەی خۆی گرتبوو و بووە میلیتانێکی سەرکەوتووی پێشەنگی ئاپۆیی. لە جیلۆی بچوکی هەرێمی زاپ ، بەشداری زۆر چالاکی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک کرد. بە بوێریەکی زۆر و رۆحی فیدایی ئاپۆیی پێشەنگایەتی بۆ چالاکیەکان کرد، وەک فەرماندەی باڵی هێرشبەر ڕۆڵی گەورەی سەرکەوتوی بەدەستهێنا و هێڵی گەریلای سەردەمی نوێی بە سەرکەوتویی جێبەجێ کرد. بە کەسایەتی میلیتانی و هەڵوێستی سەربازی لە چیاکانی زاگرۆس هاوڕێمان باوەر کە بووە پەیڕەوی ڕەشید سەردار، ئاڵای شەهیدە پیرۆزەکانمانی بە شانازیەوە بەرزکردەوە. بە قاڕەمانێتی خۆی بووە یەکێک لە سمبوڵکەنای هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆس، بۆ ئێمەی هاوڕێی و هەموو کوردێک بووە شەوچرای هەمیشە رۆناکی بەرخۆدان و سەرفرازی.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەکەی و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و سوێند دەخوین، ئامانج و خەیاڵەکانی لە تێکۆشانماندا بژی و بەجێبهێنرێت.

لەدژی قایمقامی چەلی چالاکی ئاسمانی

هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلالمان ٣ی ئایار کاتژمێر ١٤:١٠ باڵەخانەی قایمقامیەتی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگی کردە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە بە سەرکەوتویی ئەنجامدرا، گورز لە باڵەخانەی قایمقامیەت وەشێنرا.

٣ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٤٠ سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی هێرشێکی قوڕسی ئاسمانی لەبەرانبەر مامرەشۆ، گرردی شەهید مونزور، مەرڤانۆز و گردی شەهید دڵگەشی هەرێمی ئاڤاشین، سەربازی دابەزاند. سوپای داگیرکەری تورک لە بەهۆی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانمان ئەنجامی بەدەستنەهێنا و ناچار بووە بکشێتەوە، بە رێبازی نامەردی کە تاوانی جەنگە و بە کردەوەی نامرۆڤی دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. داگیرکەران کە ٣ی ئایار لەلایەن هێزەکانمانەوە شکستیان پێهێنرا، لەدژی تونێلەکانی شەڕ لە گردی شەهید سەردار و شەهید مونزور گازی ژەهراوی کیمیایی بەکارهێناوە. لەگەڵ هەموو هێرشەککانیش هێزەکانمان بەرخۆدانی مێژووییان ئەنجامداوە.

بۆردومان بەردەوامە

بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە.

بۆردومانەکان بەم شێوەیە بوون:

٣ی ئایار لەنێوان کاتژمێر ٢٣:٠٠ و ٠١:٠٠ زەوی و زاری گوندی کەستێی هەرێمی مەتینا، زەندورا و دەرارێی بە فرۆکە  و هەلیکۆپتەر بۆردومان کرد.

٣ی ئایار کاتژێر ١٩:١٠ گۆڕەپانی شامکیێ هەرێمی زاپ لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بۆردومان کرا.

هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ناسنامەی شەهید

ناسنامەی گەریلای شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: باوەی دەیندار

ناو و پاشنار: ئومید هان

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: گۆنۆل – دۆغان

شوێن و مێژووی شەهادەت: ٣ی ئایاری ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

ف.ق