چالاکیی گەنجان لە مارسیلیا بۆ شەنگال بەردەوامە
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان بۆ خاوەنداریکردن لە شەنگال.
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان بۆ خاوەنداریکردن لە شەنگال.
رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال و گواستنەوەى هێزی سەربازیی عێراق بۆ شەنگال لە چالاکیی گەنجاندا ئیدانە کرا.
گەنجان لەسەر داوای بە پەلەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال رژاونەتە سەر شەقامەکان و دروشمی "بژی بەرخودانی شەنگال" و "شەنگال بپارێزە" دەڵێنەوە.
گەنجان رایانگەیاند، دەبێت بۆ تێکشاندنی فەرمانێکی نوێ بۆ سەر شەنگال بڕژێنە سەر شەقامەکان، کە ئەگەری روودانی لە ئان وساتدایە.
ژ.ت