دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر ٢ کارگە و ناوەندێکی وەبەرهێنانیان سووتاند

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ٢ کارگە و ناوەندێکی وەبەرهێنان و مینیبۆسێکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە چوارچێوەی 'هەنگاوی تێکشکاندا' چالاکیان ئەنجامداوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"١١ی ئەیلول لە ناوچەی پیشەسازی حاجی سابانجی ناوچەی ساریچەشمەی ئەدەنە کارگەیەکی جلوبەرگیان سووتاندووە و بەشێک لە کارگەکە بە تەواوی سووتاوە.

١٠ی ئەیلول لە عومرانیەی حەستەنبوڵ مینیبۆسێکی کەسێکی فاشیستی دوژمنی کوردان سووتێنراوە.

٥ی ئەیلول لە ناوچەی عارفیەی ساکاریا کارگەیەک و ناوەندێکی وەبەرهێنانی پالێتیان سووتاندووە."

ف.ق