دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ٧ ئۆتۆمبێل و بەلەمێک و مارکێتێکی فاشیستەکانیان سوتاند

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە ئیستەنبول ٢ بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک، لە ئیزمیر ٢ ئۆتۆمبێل، لە قۆنیا مارکێتێک و لە بورسا بەلەمێکی فاشیستەکانیان سوتاندووە.

لە راگەیەندراوی دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگردا هاتووە: "ئەگەر مافی ژیانی ئازاد بە کورد نەدرێت، ئەوا هەموو کەسە فاشیستەکانی دوژمنی کوردیش ئاسوودە نابن".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە ١١ی تشرینی یەکەم لە بەندەری کوشونلوی بورسا بەلەمێکی کەسێکی 'فاشیست' و هەر لەو رۆژدا لە ناوچەى ئەرگلی لە گەڕەکی باربارۆس چیمەن مارکێتێک و لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم لە ناوچەکانى رەئیس دەر و زەنتیلەر لە ئیزمیر ٢ ئۆتۆمبێلی "مەهەپەییەکان" و لە ٩ی تشرینی یەکەم لە ئەیوب سوڵتان در ناوچەى چناری ئیستەنبول ئۆتۆمبێلێکی "مەهەپەییەکان" و لە هەمان رۆژیشدا لە ناوچەى ئەسەنیورتی ئیستەنبول ٢ بارهەڵگری کەسانی "دوژمنی کورد" سوتێنران.

ژ.ت