'دەڤریم ئاییک زیندانی نەخۆشی باکوری کوردستان مەترسی مردنی لەسەرە'

کۆمسیۆنی زیندانیانی ئیهادەی لقی ئیزمیر رایگەیاند، ڕیخۆڵەکانی دەڤریم ئاییک زیندانی سیاسی ڕزیون و وتی،"مەترسی مردن لەسەر ئاییک هەیە. لە هەموو ئەگەرێکدا دەسەڵات بەرپرسیارە."

کۆمسیۆنی زیندانیانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لقی ئیزمیر، چالاکی خۆی بە ناوی 'ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش' بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بە شێوەیەکی ئۆنلاین بەرێوەبرد.

کۆمسیۆنەکە لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا، ئاماژەی بە دۆزی تەندروستی دەڤریم ئاییک کرد کە لە بەشی سیاسیەکانی زیندانی ئەسکیشەهیرە. ئەحمەد چیچەک ئەندامی کۆمسیۆنی زیندانەکان باسی لە دۆخی دەڤریم ئاییک کرد.

چیچەک رایگەیاند، ئاییک نەخۆشە و لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا بەبێ مەرج ئازادکرا، بەڵام لە کانونی دووەمی ٢٠٢١دا جارێکیتر دەستگیکرایەوە و لە زیندانی ئەدرنە زیندانیکرا و دواتر بە زیندانی ئەسکیشەهیر گواسترایەوە و وتی، "بەهۆی بارودۆخی زیندانەکە دۆخی باییک خراپتر بووە و لەبەر لێواری مردنە و ڕیخوڵەکانی بەرەو ڕزیبوون دەڕوات. بۆ ئەوەی دۆخی باش ببێت، پێویسستە ئازاد بکرێت.

ف.ق