گەنجان لە دوسلدۆرف بە هەڵواسینی پۆستەر پشتیوانیان لە خوێندکارانی بۆغازچیی ئیستەنبول کرد
گەنجان لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا چالاکیی هەڵواسینی پۆستەریان ئەنجامدا و چالاکییەکەیان بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچیی ئیستەنبول بوو.
گەنجان لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا چالاکیی هەڵواسینی پۆستەریان ئەنجامدا و چالاکییەکەیان بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچیی ئیستەنبول بوو.
چالاکوانانی یەکێتیی ژنانی کورد و یەکێتی خوێندکارانی کوردستان لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "بەو ئەندازەیە بەرەنگاری دەکەیت، ئازادیت" و لەسەر پردێکی نزیک پەرلەمانی دوسلدۆرف بۆ پشتیوانی لە خوێندکارانی زانکۆی بۆغازدچیی ئیستەنبول هەڵیانواسی.
خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچیی ئیستەنبول لە دژی داسەپاندنی قەیوم بەسەر زانکۆکەیاندا لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدان و دەوڵەتی تورکیش لە بریی گوێگرتن لە داواکەیان و لابردنی قەیومەکەى ئەردۆغان، کە بەسەر ئەو زانکۆیەدا سەپاندوێتی، پەلاماری خوێندکاران دەدەن و دەستگیریان دەکەن.
ژ.ت