گەنجان لە مارسیلیا و ئیسلینگ بۆ شەنگال چالاکییان ئەنجامدا

گەنجانی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا و شاری ئیسلینگی ئەڵمانیا بۆ شەنگال چالاکییان ئەنجامدا.

لەسەر داوای بە پەلەی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، ئێوارەی دوێنێ لە چەندین وڵاتی ئەوروپی چالاکیی ئیدانەکردن رێکخرا.

مارسیلیا

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئێوارەی دووشەممە کاتژمێر ١٩:٠٠ لە شەقامەکانی مارسیلیا چالاکییەکان ئەنجامدا.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە، بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ، یەپەگە و یەپەژەیان بەرزکردبووەوە و رێگای هاتوچۆیان داخست.

چالاکوانان دروشمەکانی "دەوڵەتی تورکی فاشیست راوەستێنن"، "بۆ پێگە و کیانی کوردستان بێدەنگ مەبە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" یان دەوتەوە و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "لە دژی داگیرکردنی شەنگال راپەڕە" یان بەرزکردبووە.

ئیسلینگ

چالاکییەکی تری ناڕەزایەتی مەدەنی بۆ هەمان ئامانج لە شاری ئیسلینگی ئەڵمانیا رێکخرا.

لەو چالاکییەکەدا هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ دەڵەتی تورک ئیدانە کرا.

گەنجان بۆ شەنگال و عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دروشمیان وتەوە و گواستنەوەى هەزاران سەربازی عێراقیان بۆ ناوچەى شەنگال ئیدانە کرد.

هەروەها گەنجان بە بەرزکردنەوەی وێنەکانی ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە، قەدەغەکاریی دەوڵەتی ئەڵمانیایان لەسەر پەکەکە ئیدانە کرد.

ژ.ت