گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە ئاڤاشین بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاری بڵاو کردەوە کە لە ٢٦ نیسان لە ئاڤاشین ئەنجامیان دابوو .

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییە ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:

" ڕۆژی ٢٦ی نیسان لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ هێزەکانی ئێمە لەدژی داگیرکەران  کە هەوڵیان دەدا بکەونە گردی پرامێت-ی هەرێمی ئاڤاشین، چالاکییان ئەنجامدا.  گەریلا چوونە سەر سەنگەرەکانی دوژمن و داگیرژەرانیان تاروومار کرد. هێزەکانی ئێمە ماوەیەکی کەمدا سەنگەرەکانیان خستە ژێڕ کۆنتڕۆڵی خۆیان  و چوونە سەر جەنازەی داگیرکەران و دەستیان گرت بەسەر چەکیکی ام پی تی ٥٥، بۆمبێکی ئاتار، چەکێکی بی کەی سی، موشەکێکی ب-٧، دوربینێکی تەرماڵ، ٢ دوربینی چەک، ئامێرێکی پێوەندی بێتەل. لەو چالاکییەدا بەلانی کەم ٤ داگیر کەر کوژران.

ڤیدیۆی چالاکییەکە:

ک-ش