گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئاسمان و زەوییەوە لەداگیرکەران دەدەن

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' لە ئاسمان و زەوییەوە گورزی سەخت لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن. لەو چالاکییانەدا ١٢ داگیرکەر سزادران و ٩داگیرکەریش برینداربوون.

ڕاگەیەنراوەکەی ناوەندی پاراستنی گەل بەم شێوەیە:

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە'  لە ئامەد هەتاکوو زاپ، مەتینا و ئاڤاشین  داستانی مێژوویی تۆمار دەکەن و لەئاسمان و زەوییەوە  گورزی سەخت لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدەن.

لەو چالاکییانەدا ١٢ داگیرکەر سزادران و ٩داگیرکەریش برینداربوون.

ئاگایی لەسەر چالاکییەکان ئاوەهایە:

" لە ٢٩ی چلەی ٢٠٢١ دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە قادی شەهید کەنداڵ لە هەرێمی ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکردووە. هێزەکانی ئێمە گروپێک لە داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێری ، لە دەرفەتێکی باشدا لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییەدا تا ئەو جێگەی کە پشتڕستکراوەتەوە ٣ داگیرکەر کوژران و ٢ داگیرکەری تریش برینداربوون. داگیرکەران بەهەلیکۆپتەر سەربازیان هێنایە ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنەکەیان بەرفراوانتر کرد. ئەو ئۆپەراسیۆنە ١٠ رۆژ بەردەوام بوو و لە ١٩ی چلەی ٢٠٢١ی بە بی ئەنجام کۆتایی هات و هێزەکانی سوپای تورک کشانەوە.

لە ١٤ی نیساندا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە قادی شەهید کەنداڵ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. لەو ئۆپەراسیۆنەدا لە نیوان هێزەکانی ئێمە و دوژمندا شەڕێکی دژوار ڕوویدا. ئەو شەرە ماوەی ٤٠ خولەک بەردەوام بوو.هاوڕێ ماهیر فارقین لەو شەڕەدا بەقارەمانی شەڕی کرد  و شەهید بووە. هەڤالێکی ئێمەش بەناوی دارا باگۆک بە برینداری کەوتووەتە دەستی دوژمن. سوپای تروک ئەوەی خستووەتە روو کە لەو شەڕەدا سەربازێکیان کوژراوە و ٤ سەربازیش بریندار بووە. بەڵام ژمارەی کوژراوانی دوژمن گەلێک زۆرترە لەوەی کە خۆیان باسی دەکەن.

هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد  لە رۆژی ٢ی گولان لە کاتژمێر ١٨:٣٠  لە گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا داگیرکەرانیان کردە ئامانج.

لەو چالاکییەدا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

داگیرکەران کاتێک ویستیان بکەونە ناو تۆنلەکان کرانە ئامانج'

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێڕی جەنگی خابووردا؛

لە ٢ی گوڵان  لە کاتژمێر ١٨:٠٠ داگیرکەران ویستیان بە بۆمبی گاز بکەونە ناو تۆنێلەکانی شەڕ لە گردی زەندوورای مەتینا. گەریلا بەقارەمانی لەداگیرکەرانیان دا و سوپای تورک ناچاربوون پاشەکشێ بکەن.

 ' ٨داگیرکەر سزادران'

لە چوار چێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆسدا؛

لە ڕۆژی ٢ی گوڵان لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ داگیرکەران لە گردی شەهید دلگەشی قادی مەرڤانۆس-ی ئاڤاشین کرانە ئامانج. لەو شوێنەدا هاوکات سەنگەرەکانی دوژمن کرانە ئامانج. بە گشتی ٣داگیرکەر کوژران و داگیرکەرێکی تریش بریندار بوو. دواتر داگیرکەران بە چەکی قوورس ناوچەکەیان تۆپباران کرد.

لە ٢ی گولاندا  لە کاتژمێر ١١:٣٠ هێزەکانی ئێمە لە گردی شەهید دلگەشی ئاڤاشین هەڵیانکووتایە سەر داگیرکەران . لەو چالاکییەدا سەنگەرەکانی دوژمن کرانە ئامانج، شەرێکی قوورس هاتە ئاراوە. ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

لە ٢ی گولان لە کاتژمیر ١٣:٠٠ ویستیان بەرەو چێلۆی بچووکی زاپ  پیشڕەوی بکەن. هێزەکانی ئێمە بۆسەیان دانا . کوژرانی داگیرکەریک پشتڕاست کراوەتەوە. هاوکات داگیر کەران لە دەوری یەک کۆبوونەوە و بە تاکتیکی ساپۆتاژ لێیان درا. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون.

لەو چالاکییەدا بەگشتی ٥ داگیرکەر کوژران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون.

' داگیرکەران بێچارە ماوەن بۆردومان دەکەن، چەکی کیمیایی بەکار دەهێنن'

داگیرکەران کە لە هەمبەر بەرخۆدانی گەریلا ناتوانن ئەنجام بگرن هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر بۆردومان دەکەن.داگیرکەران  کە لە هەمبەر بەرخۆدانی داگیرکەردا بێچارە ماون تۆنێلەکانی شەڕ بۆردومان دەکەن و چەکی کیمایی بەکار دەهێنن.

زانیاری ورد لەسەر بۆردومانەکان بەم شێوەیە:

٢ی گوڵان کاتژمێر نێوان ١٠:٠٠هەتاکوو ١١:٠٠ داگیرکەران  لە قادی شەهید سەردار لە هەرێمی ئاڤاشین لەدژی سەنگەرەکانی شەڕ چەکی کیمایی بە کار هێناوە.

٢ی گوڵان کاتژمێر ٠٠:٠٠ قادی کۆنفرانس لە هەرێمی  ئاڤاشین  ٢جار بۆردومانکرا.

٢ی گوڵان کاتژمێر نێوان ٢١:٤٠ – ٢٢:٣٠ قادی مام رەشۆی هەرێمی ئاڤاشین بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.

٢ی گوڵان کاتژمێر نێوان ٢٣:٠٠ و ٠٣:٠٠- ٠٤:٠٠ هەلیکۆپتەر لەسەر قادی قەڵای بێدەوێ لە هەرێمی زاپ سووڕایەوە. هاوکات هەلیکۆپتەر ناوچەکەی بۆردومانکرد.

٣ی گوڵان کاتژمێر ٠٨:٤٠ قادی قەڵای بێدەوێ-ی زاپ  بۆردومانکرا.

٢ی گوڵان کاتژمێر نێوان ٢٣:٠٠-٠٠:٠٠ قادی دەرارێ، کێستە و زەندوورا لە هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا. هەمان  ڕۆژ قادی دەرارێ ٤ جار بۆردومانکرا.

ڕۆژی ٣ی گوڵان کاتژمێر ٠٤: ١٠ خولەک گردی زەندورای مەتینا ٣ جاران بۆردومانکرا.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئیمە نەکەوتووە.

ک-ش