HBDH لە ئیزمیر چالاکی ئەنجامدا
ئەندامانی تۆڵەی مەزلۆم تەکداغی HBDH لە ئیزمیر لەدژی پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە ئێستا کاتی چالاکیە نەک کاتی قسەکردن.
ئەندامانی تۆڵەی مەزلۆم تەکداغی HBDH لە ئیزمیر لەدژی پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند کە ئێستا کاتی چالاکیە نەک کاتی قسەکردن.
ئەندامانی تۆڵەی مەزلۆم تەکداغی تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان HBDH ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی،"٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٢٢:٤٥ لە ئاسرلکی ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لەدژی ئۆتۆمبێڵێک کە ٣ پاسەوانی تێدابوو، بە بۆمبێکی دەستی چالاکی ئەنجامدراوە. دوای چالاکیەکە پاسەوانەکان بە برینداری هەڵهاتن و ئۆتۆمبێڵەکەیان بە تەوای سووتاوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"کاتی تێکچوونی فاشیزمی ئەردۆغانی ڕزیو هاتوو. ئێستا کاتی هەڵوەشاندنی دیکتاتۆری ڕزیو هاتووە. ئێمە پشتگیری لە هەنگاوی کەجەکە بەناوی 'کات کاتی ئازادیە' دەکەین. تێکۆشانی ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی گەلی کورد بە تێکۆشانی کرێکار و ڕەنجدەرانی تورکیا یەکدەگرێت و بەهێزتر دەبێت. هێزەکانی HBDH لە هەموو جێگایەکی تورکیا لەدژی فاشیزم تێدەکۆشن و لەناو پراکتیکی تێکۆشاندا حساب لە دوژمن دەخوازن.
ئێستا ڕۆژ ڕۆژی کرێکار، ڕەنجدەر و گەلی هەژارە کە بە تێکۆشانی یەکگرتوو، دیکتاتۆری فاشیست دەسووتێت و ئازادی پێکەوە بەرجەستە دەکەین.
ئێستا کاتی قسەکردن نییە، بەڵکو کاتی چالاکیە."
ف.ق