HBDH چالاکییەکەی ئاکشەهیری گرتە ئەستۆی خۆی

بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلان -(هەبەدەهە - HBDH) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ١٩ی ئاب/١٩ی گەلاوێژ لە ئاکشەهیر لە دژی کاروانێکی سەربازی سوپای تورک کە ٨ئۆتۆمبیل کرانە ئامانج، لەلایەن هێزەکانیانەوە ئەنجام دراوە.

بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکبوونی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) ڕایگەیاند کە ١٠ی ئاب/ ١٩ی گەلاوێژ کاروانێکی سەربازی کە لە ٨ ئۆتۆمبیل پێکهاتبوو و هەڵگری چەک و تەقەمەنی سەربازی بووە، لەلایەن یەکینەکانیانی تۆڵەکردنەوەی عەلیشێر خەلیکان، ولاش بایرەقدار ئۆغڵوو و بایرام نامازەوە تێکشکێنراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە یەکینەکانیان زانیاری هەواڵگرییان وەرگرتبوو کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی داگیرکاریی لە هێڵی سنوور کاروانێکی سەربازی دەگوازرێتەوە و لە سەر ڕێگەی کاروانەکە دەستیان بە ئامادەکاریی کرد.

ڕاگەیاندراوە کە بە چالاکییەکی سەرکەوتووەوە کاروانەکان تێکشکێندراوە.

هەبەدەهە ڕاشیگەیاندووە، وەکو ڕاستییەکان لە ڕەیحانلی، ئەنجامەکانی ئەو چالاکییەش لەلایەن دەسەڵاتەوە ئاشکرا ناکرێن، یەکینەکاینان خۆیان دانیان بەوەداناوە کە چەندین سەرباز لەو چالاکییەدا کوژراون و بریندار بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "یەکینەکانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و بەسەلامەتی دوای چالاکییەکە گەراونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان."

ک-ش