هەدەپە و نوێنەری ژنان لە حیزبی سەوزی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

کۆمسیۆنی دیپلۆماسیی ژنانی هەدەپە لەگەڵ ریکاردا لانگ وتەبێژی حیزبی سەوزی ئەڵمانیا لە رێگەى ئینتەرنێتەوە کۆبوونەوە.

عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە، فەلەکناس ئوجا هاووتەبێژی کۆمسیۆنی پەیوەندەییەکانی دەرەوەی هەدەپە، گوڵستان کلچ کۆچئیت پەرلەمانتاری موشی هەدەپە، فەریا میرئۆغڵو ئەندامی کۆمسیۆنی ژنانی هەدەپە، مەدیحە یوکسەل، سەمیحە شاهین و لەیلا ئیمرەت نوێنەری هەدەپە لە ئەڵمانیا لە رێگەى ئینتەرنێتەوە لەگەڵ ریکاردا لانگ پەرلەمانتاری حیزبی سەوزی ئەڵمانیا و وتەبێژی ژنان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە نزیکایەتی و رەفتاری ئەڵمانیا  تورکیا بەرامبەر بە رێککەوتننامەى ئیستەنبول، ئەو سیاسەتانەى رێگا بۆ توندوتیژی خۆش دەکەن، تێکۆشانی ژنان لە تورکیا، ژنانی کۆچبەر و پەنابەر، کە دەستدرێژییان دەکرێتە سەر و رەوایدان بە دادۆشینی منداڵان کرا.

عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە باسی لە گرنگیی تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیست کرد. لە کۆبوونەوەکەدا ریکاردا لانگ پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئەڵمانیا و وتەبێژی ژنانی ئەو حیزبە رایگەیاند، لە بواری تێکۆشانی ژنانی ئینتەرناسیۆناڵ دا هاوبیرتانین و بۆ پلانی چالاکییەکانتان ئامادەین.

ئاماژە بەوەشکرا، کۆبوونەوە لە رێگەى ئینتەرنێتەوە لەگەڵ ژنان لە دامودەزگا و رێکخراوەکانی تر بەردەوامیی پێ بدرێت.

ژ.ت