هەپەگە: داستانی قاڕەمانێتیان نووسیەوە

هەپەگە لەبارەی ٧ گەریلای شەهید وتی، "هەر ٧ هاوڕێمان بە پێشەنگایەتی هاوڕێ سەحەد گراڤی لە چیای ئاڤاشین بوون بە قەڵایەک لە بەرانبەر هێرش بۆ سەر مامڕەشۆ، چەندین ڕؤژ بێوەستان تا دوا سات لەناو بەرخۆداندابوون و داستانێکی قاڕەمانێتی مێژووییان نووسیەوە."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٧ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی ئاڤاشین شەهید بوون.

هەپەگە لەبارەی کەسایەتی و تێکۆشانی گەریلا شەهیدەکان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

لە رۆژی سەرەتای هێرشی داگیرکەری لە ٢٣ی نیساندا، هاوڕێکانمان رووکەن، ساریا، جانفەدا، خەبات، زافەر و کامەران، بە پێشەنگایەتی فەرماندەی گەورە سەرحەد گراڤ، لە گردی شەهید مونزوری دەڤەری مامرەشۆی هەرێمی ئاڤاشی ، ١٠ رۆژ بەرخۆدانێکی گەورەیان پیشاندا. هاوڕێکانمان لەسەرەتای هێرشەکەدا شوێنی خۆیان لەناو سەنگەرەکانی شەڕدا گرت، لە ماوەی ١٠ رۆژدا لە بەرانبەر هێرشەکان بە شێوەی سابۆتاژ، بە قەناس و شێوەی نوێی گەریلایەتی بەرخۆدانیان کرد و بوون بە هەڵۆی زاگرۆس، گورزی بەهێزیان لە داگیرکەراندا. هاوڕێکانمان روکەن و ساریا کە میلیتانی بەهێزی یەژاستار بوون، بە بڕوایەکی گەورە و بڕیارێکی گەورەوە لەم بەرخۆدانەدا جێی خۆیان گرت، بوون بە نوێنەری ئیرادەی ژنی ئازادی کورد کە تەسلیم نابن. هەروەک چۆن لە هەموو بەرخۆدانەکانی ژنانی ئازادی کورددا جێی خۆیان گرت و پێشەنگایەتیان کرد، لە بەرخۆدانی مامڕەشۆشدا هاوڕێکانمان رووکەن و ساریا رۆڵی پێشەنگایەتی مێژووییان بینی.

داگیرکەران لە بەرانبەر ئیرادەی هاوڕێکانمان کە لە پۆڵا بەهێزترە و بریارێکی گەورە و روحێکی ئاپۆییان هەیە، لە ئاسمان و زەویەوە بە چەکی قوڕس سەنگەرەکانیان دایە بەر بۆمب و چەکی قوڕس. لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێ قاڕەمانەکانمان لەبەرانبەر تەکنیک و رێبازە سەردەمیەکانی دوژمن بە وەستایەتیەکی گەورەوە شەڕیان کرد ، بەڵام کە دوژمن بێچارە بوو، رێبازی نامەردانەی بەکارهێنا، بە غازی ژەهراوی بە دەیان جار سەنگەرەکانی شەڕی بۆردومان کرد و بەم شێوەیە هاوڕێکانمانی شەهید کرد.

لەبەرانبەر ئەو تاوانە نامرۆڤانە و نایاساییانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێزە نێودەوڵەتیەکان بێدەنگ بوون، نەبوون خاوەنی هیچ هەڵوێستێک. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم بێدەنگیە بوێری وەردەگرێت، هەموو رێگەیەکی نامەردانە بەکاردەهێنێت، وەزیری شەڕی تورک وتی، بۆ چوونە ناو ئەشکەوتەکان پێویستە تەکنیکی تایبەت بەکاربهێنرێت و بەم شێوەیە دانیان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێنا. سوپای داگیرکەر و قڕکەری تورک کە لەبەرانبەر هێزەکانمان تێکدەشکێت، بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی نایاسایی دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت.

٧ هاوڕێمان بە پێشەنگایەتی هاوڕێ سەرحەد گراڤی لە چیای ئاڤاشی بوون بە قەڵایەک لەبەرانبەر هێرشەکانی سەر مامرەشۆ، ١٠ رۆژ بەم شێوەیە رێگریان لە دوژمن کرد. چەندین رۆژ بێوەستان هەموو ساتێک لەناو بەرخۆدانێکی گەورەدا بوون، داستانی قاڕەمانێتی مێژووییان نووسیەوە.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: سەرحەد گراڤی

ناو و پاشناو: کامەران ئالپسار

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: شیرین و رەزا

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

***

نازناو: روکەن زاگرۆس

ناو و پاشناو: سەحەر بینگۆل

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: نەورۆز - کەریم

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

***

نازناو: ساریا دیار

ناو و پاشناو: بیشەنگ حەزەر

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: ئایشە و محەمەد

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

***

نازناو: جانفەدا حەسەکە

ناو و پاشناو: شەهباز عێزەدین سەیدۆ

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک و باوک: شەهناز - عێزەدین

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

***

نازناو: خەبات ئاسۆ

ناو و پاشناو: عوبەید مەولودی

شوێنی لەدایکبوون: کرماشان

ناوی دایک و باوک: حاجەر و حوسەین مەولودی

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

***

نازناو: زافەر تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: محەمەد عەبدولقادر حسێن

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

ناوی دایک و باوک: هەنا و عەبدولقادر

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

***

نازناو: کامەران ئامەد

ناو و پاشناو: مستەفا شیمشەک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: دڵشا و عەبدولرەحمان

شوێنی مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

***

سەرحەد گراڤی

سەرحەد گراڤی لەناو خانەوادەیەکی زۆر وڵاتپارێزدا لەدایکبووە. هاوڕێ سەرحەد تایبەتمەندی وڵاتپارێزی هۆزی گراڤی لەخۆ گرتووە و لە منداڵیەوە تەڤگەری ئازادی ناسیوە و کاتێک گەورە بووە دەستی بە خەبات لەناو تەڤگەری گەنجاندا کردووە. لەگەڵ ئەوەی لە زانکۆی دەوڵەتی تورکدا ئاستێکی باشی بەدەستهێناوە، بەڵام سیستمی قڕکەری باش ناسیوە و بۆ شۆرشگێری گۆڕیوە. هاوڕی سەرحەد لە ساڵی ٢٠١١دا رووی لە چیاکانی کوردستان کردووە و بەشداری ریزەکانی گەریلادا کردووە. لە زۆر گۆڕەپانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا خەباتی پراکتیکی کردووە و بووە بە فەرماندە. هاوڕێ سەرحەد هێڵی گەریلایەتی سەردەمی نوێ بە باشی ناسیوە و هەموو هەوڵەکانی پراکتیزەکردنی ئەو هێڵە بووە. هاوڕێ سەرحەد پێشەنگایەتی بۆ بەرخۆدانی قاڕەمانێتی کرد. پێشەنگایەتی بۆ هاوڕێکانی کرد بە چالاکیەکانی ترسێکی گەورەی لە دلێ دوژمندا دروست کرد.

رووکەن زاگرۆس

هاوڕێ رووکەن زاگرۆس لە گەڤەری جۆلەمێرگ لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزیدا لەدایک بوو هاوڕێ رووکەن بە هیوای ئەوەی لە چیاکانی کوردستان ببێتە ژنێکی ئازادی کورد لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لەو رۆژەوەی کە بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد، بە ئەڤینێکی گەورەوە خەباتی کرد. وەک شەڕڤانێکی یەژاستار لە هەموو بوارێکدا سەرلەنوێ خۆی خوڵقاند. لە زۆر گۆڕەپانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا خەباتێکی پراکتیکی کرد و لە دڵی هەموو هەڤاڵانیدا جێی خۆی گرت.

ساریا دیار

هاوڕێ ساریا دیار لە هەزەخی شڕنەخ لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بووە. هاوڕێ ساریا لە منداڵیدا زوڵمی دەوڵەتی بینی و بە چیرۆکی قاڕەمانێتی برای خۆی دیار غەفور گەورە بوو. دوای شەهیدبوونی هەڤاڵ دیار، بۆ ئەوەی چەکی هەڵگرێت و تۆڵەی بکاتەوە، بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕی ساریا لە زۆر گۆڕەپان تێکۆشانی کرد، هێڵی تەڤگەری ژنانی ئازاد و میلیتانی لە کەسایەتی خۆیدا بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد. هاوڕێ ساریا تا شەهید بوو دەستی لە خەبات و قاڕەمانێتی هەڵنەگرت.

جانفەدا

هاوڕێکەمان جانفەدا لە حەسەکە لەدایکبوو و لەناو ئاتمۆسفەری شۆرشگێری رۆژاڤادە لەناو تێکۆشانێکی گەورەدا بوو. بینی کە دەوڵەتی تورک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فاشیزم و دواکەوتوویی دەسەپێنێت و لەبەرئەوەش لە چیاکانی کوردستان بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. بە وزەی گەنجی خۆی و خاکیبوونی، لە چیاکانی ئاڤاشین بوو بە گەریلایەکی سەرکەوتوو و خاوەن ئەزموون. لە بەرخۆدانی مامرەشۆدا بە شێوەیەکی مێژوویی بەرخۆدانی کرد و شەهید بوو.

خەبات ئاسۆ

هاوڕێ خەبات ئاسۆ لە شاری کرماشان لە شاری وڵاتپارێزی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. بە کەلتوری بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی گەورە بوو و لە ساڵی ٢٠١٨دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلاکانی کوردستاندا کرد. لە قەندیل تا ئاڤاشین ئەزموونی گەورەی بەدەستهێنا و رەنجی کێشا. وەک هاوڕێیەکی فیداکار بە شێوەیەکی خاکیبوون بەشداری لە چالاکیەکاندا کرد و لەناو دڵێ هەڤالانیدا جێی خۆی کردەوە.

زافەر تۆڵهەڵدان

هەڤاڵمان زافەر تۆڵهەڵدان لە شاری قامشلۆی رۆژاڤای کوردستان لەدایک بوو و لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. لە گەنجێتی خۆیدا بەدوای تێکۆشاندا وێڵ بوو و لە ساڵی ٢٠١٣دا بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد. لە زۆر گۆڕەپان تێکۆشانی کرد و بووە میلیتانێکی سەرکەوتوو و بەهێزی و ئاپۆیی. بەشداری لە زۆر جالاکی لە ئاڤاشین کرد و دوایین جار لە بەرخۆدانی مامرەشۆدا رۆڵێکی مێژوویی بینی و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

کامەران ئامەد

هەڤاڵمان کامەران ئامەدیش لە ئامەدی پایتەختی کوردستان لەدایک بووە. هاوڕێ کامەران لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە، لە تەمەنێکی بچووکدا رووی راستەقینەی دەوڵەتی تورکی ناسیوە. لە بەرانبەر دەوڵەتی تورک راپەڕیوە و لە ساڵی ٢٠١٩دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کردووە. وەک گەریلایەکی سەرکەوتوو لە ئاڤاشین تێکۆشانی کردووە و لە بەرخۆدانی ئەفسانەیی مامڕەشۆدا جێی گرتووە و وەک ڕۆڵەیەکی کوردی خاوەن شەرەف، جێی خۆی لەناو مێژووی بەرخۆداندا کردەوە.

ئەم داستانەی قاڕەمانێتی هەڤاڵانمان، لەلایەن ئێمە و گەلی کوردەوە وەک نمونە دەبینرێت و بە تەئکیدی تۆڵەی دەکرێتەوە و بیرەوەریان لە کوردستان ئازادی هەموو کاتێک زیندوو دەبێت.

لەسەر ئەم بناغەیە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هەڤاڵە شەهیدەکانمان و گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین."

ف.ق