کاڵکان: بەرپرسی رێککەوتنی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک و پەدەکە تێکچوو

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتی، " سەرکێشی رێککەوتنی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک و پەدەکە تێکچوو. ئێستا نۆرەی ئەردۆغانە. بۆ رزگارکردنی تەیب ئەردۆغان هەوڵ دەدرێت بەڕێوەبەرایەتی پەدەکە بخەنە جووڵەوە."

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بۆ رادیۆی دەنگی وڵات قسەی کرد.

'پەکەکە ئێدی بزوتنەوەیەکی نیو سەدەیە'

کاڵکان وتی، "ڕێپێوانی ڕێبەرتی ئێمە نیو سەدەیە بەردەوامە، لە ٥٠ ساڵەی خۆی نزیک دەبێتەوە. لە راستیدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، پەکەکە بزوتنەوەیەکی نیو سەدەیە. رێبەر ئاپۆ دەیوت: بێگۆمان دامەزراندنی فەرمی پەکەکە گرنگە. هەروەها ساڵی فەرمی بە تێکۆشانێکی گەورە لەدژی سەختیەکان دەستیپێکردووە. بەڵام لە دامەزراندنی فەرمی زیاتر، قۆناغی ٥ ساڵەی بەر لەوە زۆر گرنگ و واتادارە`. پێویستە بە تایبەتی لەو قۆناغە تێبگەن. بۆچی؟ لەبەرئەوەی هەموو پێوانە و تایبەتمەندیەکانی پەکەکەی خوڵقاند و لەناو ئەو ٥ ساڵەدا خوڵقان. لەسەر بناغەی پەیوەندیەکانی رێبەر ئاپۆ لەگەڵ هاوڕێکانی، لەسەر بناغەی هەنگاو و ڕێپیوانی هاوبەشی ئەو کاتە دروست بوو."

دوران کاڵکان بەم بۆنەیەوە ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی لە زیندانیان، گەلی کورد، هەموو کەسێک کە بەشدارە لە تێکۆشانی ئازادیدا پیرۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموو لایەک خواست و وتی، "لە کەسایەتی دوایین شەهیدی زیندانەکان سدقی بەکتاشدا، هەروەها شەهیدە قاڕەمانەکانی گەریلا، سەید رەزا، عەلیشێر کە ئەو سەردەمە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتەکەمان بوون و یڵماز دەرسیم ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و فەرماندەی هەرێمی دەرسیم، بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی دەکەمەوە. بەڵێنمان کە ئامانجەکانیان لە ٤٣مین ساڵی دامەزرانی فەرمی پەکەکەدا جێبەجێ دەکەین و خاوەنداریی خۆمان بۆ یادەوەریەکانیان دووبارە دەکەینەوە."

کاڵکان باسی ئەوەی کرد کە ئەوان وەک پارتی و گەل خاوەن بڕیارن و وتی، "ئێمە سوورن لەسەر ئەوەی بە فراوانتر دەست بە تێکۆشانی ٤٣مین ساڵ بکەین. لەسەر بناغەی هەنگاوی کاتی ئازادیە دەستپیدەکەین. ئێمە بە هەنگاوی بەرخۆدانی 'بەسە بۆ فاشیزم، داگیرکەری و گۆشەگیری، کاتی ئازادیە' لەسەر هێڵی بەرخۆدانی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا دەست بە ٤٣مین ساڵی تێکۆشان دەکەین. ئاشکرایە کە لە ساڵی ٤٣میندا ئێمە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێنین، سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی پارچە دەکەین، لەدژی هەرجۆرە داگیرکەریەک بەرخۆدان گەورە دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە لە چوارچێوەی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆدا بەدەستهێنانی ئازادی ئارمانجی سەرەکی ئێمەیە. لەسەر بناغەی هەنگوێکی بەم شێوەیەی شۆرشگێری و پلانبۆداڕێژراودا، ئێمە خاوەن بڕیاریکی گەورەین و بەم شێوەیە دەست بە ساڵی نوێی پارتەکەمان دەکەین، بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە دەستپێدەکەین. ئامانجمان گەورەیە، تێکۆشانمان فرە لایەنەیە، ئاشکرایە کە ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر بە بەهێزی شەڕ دەکەین و سەردەکەوین.

'ئێمە بووین بە گەل و بزوتنەوەیەک کە توانیمان داعش تێکبشکێنین و بەم شێوەیە جێگای خۆمان لە مێژوودا گرت`

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە باسی تێکۆشان و بەرخۆدانی ٤٢مین ساڵ کرد و وتی، "پێویستە ببینرێت کە لە ٤٢مین ساڵی پارتەکەماندا دەستکەوتنی گەورە بەدەستهێنران. بە راستی دەستکەوتی مێژوویی، میراسێکی گەورە رادەستی ٤٣مین ساڵی تێکۆشان کرا. ئەگەر سەرنج بدەین، لەسەر بناغەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر بناغەی رێککەوتنی ئەمریکا – دەوڵەتی تورک و پەدەکە پلان داڕێژران، هێرشە پلانبۆداڕێژراوەکان بۆ تەسفیەکردن و لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان پەکەکە یەک بە یەک پووچەڵکرانەوە. لە عەفرین تا خواکورک، لە سەرێکانی تا حەفتانین، ئەو بەرخۆدانەی کە لە ساڵەکانی ٢٠١٨، ٢٠١٩ و ٢٠٢٠دا بەرێوەبران، فاشیمزی ئاکەپە و مەهەپەی لە ڕیشەوە دەرهێنا. ئێمە بووینە گەل و بزوتنەوەیەک کە داعشمان تێکشکاند و بەم شێوەیە شوێنی خۆمان لە ناو مێژوودا گرت.

کێ چی دەڵێت گرنگ نییە، تەڤگەری پەکەکە، گەلی کورد بووە هێزێک کە داعشی بەڵای مرۆڤایەتی، ئەو دڕندەیەی کە هەڕەشەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی کورد دەکرد، تێکشکاند. کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات. ئێمە لە هەمانکاتدا گروپە چەتەکانی وەک ئۆسۆ، ئەلقاعدە و فاشیمزی ئاکەپە و مەهەپەمان لاواز کرد. دەزانرێت کە بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە، لەبەر ئەم تێکۆشانە، لەبەرئەوەی دەستکەوتەکانی ئەوانمان پووچەڵکردەوە، بە تایبەتی لەناو چوار ساڵی دواییدا بە سەرکێشی و بەڕێوەبەرایەتی ترەمپ لەدژی ڕێبەری ئاپۆ و پارتەکەمان هێرشی زۆر گەورە ئەنجامدران. لە راستیدا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی نوێکرایەوە. ئێمە دەزانین کە ترەمپ هەقارەتی لە ڕێبەر ئاپۆ کردووە. بۆ پەکەکەش وتی، لە داعش خراپترە. وتی لە مەیدانی شەڕ هەڵدێن و بەو شێوەیە قسەی نەشیاوی بە شەڕڤانانی ئازادی کرد کە داعشیان تێکشکاند.

ئاشکرایە کە ئەوەی سەیری پشت خۆشی ناکات و بە هەوڵێکی زۆر هەڵدێت کێیە. هەموو کەسێک دەیبینێت. هەوڵیدا هەموو شتێک بخاتە ئەستوی پەکەکە. لەسەر ئەم بناغەیە لە عەفرینەوە تا خواکورک و رۆژئاوا و باشووری کوردستان پشتگیری لە هەموو داگیرکەریەک کرد.

لێرەدا ئامانج ئەوە بوو: ئەو دەستکەوتانە، کە ژنانی گەنجی کورد و پیاوانی گەلی کورد لە دژی داعش شەڕیانکرد و لەسەر هێڵی فیدایی بە هۆشمەندیی ئاپۆیی بەرخودانێکی پاڵەوانانەیان ئافراند، پێشکەشی هەندێکی دیکەیان بکەن. هەوڵیاندا هەندێکی پێشکەشی دەوڵەتی عێراق بکەن، هەندێکی پێشکەش فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بکەن. لەم دواییانەشدا هەوڵ دەدەن بەشێکیشی پێشکەشی هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بکەن. گوایە لەسەر ئەو بنەمایە هێڵی رێبەرایەتی و رێکخستنی پەکەکە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ پاکتاو دەکەن و لە ناوی دەبەن. بۆ ئەو ئامانجەش لە ساڵی ٢٠٢٠دا درێژە بە هێرشە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ دا. جموجوڵی سەربازیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە بەهاری ٢٠٢٠دا لە زینی وەرتێ، هەڵگورد، خنێرە، ئاڤاشین و حەفتانین پرۆسەیەک لەو پلانە بەرنامە بۆ دانراوە بوو. بەپێی ئەو زانیارییانەى بە دەستمان گەیشتون، ئەو قۆناغ و پرۆسەیە دەبوایە تاوەکو ئەیلول تەواو ببوایە. دەبوایە پەکەکە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەناو ببرایە و پاکتاو بکردرایە. بەو شێوەیە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و رۆژئاوای کوردستان دەخرانە دەستی هاوپەیمانیی نێوان دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە). لە چوارچێوەى ئەو  ئامانجەدا دەستیان بەو هێرشانە کرد و پێکەوە بوون. ئامانجی ئەوەش پاکتاوکردن و سڕینەوە و لەناوبردنی پەکەکە بوو. ئەوەشیان بە روون و ئاشکرا دەوت. پێش ئەوەى دەست بە هێرش بکەن، وەک ئەوەى بڵێن، خۆتان بە دەستەوە بدەن، نزیک دەبوونەوە. دەیانوت "ئەگەر خۆتان بە دەستەوە نەدەن لە ناو دەچن" و بەو شێوەیە هەڕەشەیان دەکرد.

کاڵکان رایگەیاند، لە ساڵی ٤٢هەمین دا هێرشێکی بەو شێوەیەى ناوچەیی و جیهانی لە دژیان ئەنجامدرا و وەک گەل و بزووتنەوە لە دژی ئەو پاکتاوکارییە فاشیستییە هەمەلایەنەیە بەرەنگارییان کرد.

"ترامپ رۆیشت، سەرەی ئەردۆغانە"

دوران کاڵکان رایگەیاند، یەکێتیی هێزەکانی دوژمن و هێرشەکانیان لەو چوارچێوەیەدا بوو و وتی، "مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، ئەو هێرشە پاکتاوکارییانە لە ئاستی نێونەتەوەیدا بەرفراوانترین هێرشی بەرنامە بۆ دانراو بوو. وەکو گەل و بزووتنەوە، بەرخودانمان لەسەر بنەمای ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی هەمەلایەنە گەیشتە ئەو ئاستە لە بەرخودان، کە وەک تەواوی مێژووی بەرخودانمان بوو. یانی هێرشەکان گەورە بوون. ئامانجی دوژمن لەناوبردن و پاکتاوکردن بوو. بەرخودان لە دژی ئەوە بە راستی بێ ئەمان و بێ هاوتا بوو. مێژوویی بوو. بەرخودانێکی گەورە ئەنجامدرا. پێش هەموو شتێک دەبێت ئەو راستییە ببینن. دەبێت ئێمە بە راستی و دروستی لەو بەرخودانە تێبگەین. هەم دەبێت ئەو هێرشەی دوژمن و هەمیش دەبێت لەو بەرخودانەی خۆمان بە راستی و دروستی تێبگەین و ئەنجامی راستی لێوەربگرین.

ئەنجامی چی بوو؟ فەرماندەییەک کە پلانی ئەو هێرشەی دڕاشتبوو، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی نوێکردەوە، پلانیان داناوە، کە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی بە پەکەکە بهێنن، بەڵام خۆیان کۆتاییان پێهات و تێکشکان. لە هەڵبژاردندا تێکشکان، بەڕێوەبەریی هاوپەیمانیی پاکتاوکردن و لەناوبردن ئەمریکا – دەوڵەتی تورک و پەدەکە تێکشکان. ئێستا سەرەی تەیب ئەردۆغانە. هەوڵ دەدەن بۆ رزگارکردنی تەیب بەڕێوەبەریی ئێستای پەدەکە بخەنە جوڵە. هەوڵیاندا رێگری لە تێکشکاندنی بەڕێوەبەریی ترامپ بکەن، بەڵام نەیانتوانی. لە ناکاو جموجوڵی هێزە تایبەتەکانی پەدەکە بۆ گەمارۆدانی ناوچەکانی گەریلا دەستیپێکرد، جگە لە هەوڵ بۆ زرگارکردنی تەیب هیچ مانایەکی تری نییە. ئامانجیان رزگارکردنی ترامپ بوو، نەیانتوانی رزگاری بکەن. ئێستاش بۆ ئەوەى تەیب ئەردۆغان رزگار بکەن هێرش دەکەن، بەڵام ناتوانن ئەویش رزگار بکەن. ترامپ رۆیشت، سەرەی تەیبە. بێگومان ئەوان چەند تێکبشکێن کوردە نۆکەرەکانیش ئەوەندە لاواز دەبن.

ئێمە ئەگەر سەرنج بدەین: پلانی هێرشەکانی دوژمن پووچ دەبنەوە، بەڵام بزووتنەوەکەمان لە ١٢ی ئەیلول دا دەستی بە هەڵمەتی نوێی ئازادی و سەرکەوتن کرد. بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، بۆ کوردستانی ئازاد، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک دەستی  بە بەرخودانێکی گەورەى شۆڕشگێڕی کرد. هەڵمەتی بەرخودانی شۆڕشگێڕیی گەورەی دەستپێکرد و بە ئامانجی سەرکەوتنی ستراتیژی ئێمە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و رێبازی تێکۆشانی هەمەلایەنە، یەکگرتوانە، لە چوارپارچەى کوردستان و دەرەوەی وڵات لە خۆدا دەحەوێنێتەوە. نەک تەنها پلانەکانی دوژمن لەبەر یەکهەڵوەشان، بەڵام لەم دواییەشدا سیاسەت و عەقڵییەتی پاکتاوکەر – فاشیسیش تێکشکا، بەرخودانێکی هەڵمەتییانەى پلان بۆ دانراوی گەورە بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیمان خستە رۆژەڤەوە. لە چوارچێوەی ئەو بەرخودانەدا لە هەموو گۆڕەپانەکاندا، لە چوارپارچەى کوردستاندا، گەلەکەمان، گەنجان، گەریلا و دۆستانمان و لە زیندانەکاندا بەرەنگاری و بەرخودانیان کرد.

"ئێمە دەست بە ٤٣هەمین ساڵ دەکەین، ئێمە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین"

لە هەر چوار لای جیهانەوە هەر کەس هەوڵ دەدات لە رێبەر ئاپۆ تێبگات. پارێزنامەکانی دەخوێننەوە. خاوەنداری لە راستیی رێبەرایەتیمان دەکەن. بەرخودانی هەڵمەتییانە بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە و بە هەر چوار لای جیهاندا بڵاوبووەتەوە، وەرچەرخاوە بۆ بەرخودانی ئازادیی جیهانی و گەردوونی. ئەوانەى دەیانەوێت ئێمە لە ناو ببەن ئیرادەیان و پلانەکانیان تێکشکاوە، بەڵام بزووتنەوەکەمان بە هەڵمەتی گەورەی بەرخودان پێشوازیی لە ٤٢هەمین ساڵ کرد".  

کاڵکان رایگەیاند، ئەوەش دەبێتە هۆکاری ئەوە، کە زۆر زیاتر بە بەهێزی دەست بە ساڵی نوێی حیزب بکەین و وتی، "چۆن ٤ ساڵ لەوە پێش هێزی ئازادیی رۆژئاوا، بە پشتیوانیی گەلی کورد و مرۆڤایەتی، هەموو مرۆڤایەتیی لە هێرشی چەتە فاشیستەکانی داعش رزگارکرد، ئێستاش لە ٤٣هەمین ساڵی پەکەکەدا ئێمە دەمانەوێت فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵوەشێنینەوە، دیکتاتۆریی فاشیستی ئەردۆغان – باخچەلی تێکبشکێنین، گەلانی کوردستان و تورکیا، هەروەها گەلانی ناوچەکە و مۆڤایەتی لە هەڕەشە و هێرشی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە رزگار بکەین. لەو بابەتەدا ئێمە بە بڕیار و پێداگرین. هەموو لێکدانەوەکان و ئامارەکان ئەوە نیشان دەدەن، کە ئێمە سەردەکەوین و ئەنجام بە دەست دەهێنین. بەو بانگەشەیەوە و بەو بڕیاردارییەوە ئێمە دەست بە ٤٣هەمین ساڵی پەکەکە دەکەین و بە دڵنیایەوە سەردەکەوین".

ف.ق / ژ.ت